شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2025-04-22 10:08 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

کۆنفرانسی "یەکخستنی هەڵویستی کورد"  ٢٦ی نیسان بەڕێوەدەچێت

پوختەی هەواڵ
فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات لە لاپەڕی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی X پەیامێکی بڵاو کردەوە ڕایگەیاند ڕێککەوتن کراوە لەسەر بەڕێوەچوونی کۆنگرەی نیشتمانیی یەکڕیزیی‌ و یەکهەڵوێستی کوردی لە کوردستانی سووریا.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لە پەیامەکەیدا، مەزڵووم عەبدی فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات نووسیویەتی: "بە خۆشحاڵییەوە بە گەلەکەمان ڕادەگەیەنین کە کۆنفرانسی یەکڕیزی هەڵوێستی کوردی لە ڕۆژئاوا لە ٢٦ی نیسان بەڕێوەدەچێت".

فەرماندەی هێزەکانی هەسەدە دەشڵێت: "یەکێتی کوردی پێویستییەکی نەتەوەییە بۆ چارەسەرکردنی دۆزی گەلی کورد لە سووریا، هیوادارین کە هەموو لایەنەکان بەرپرسیارێتی نەتەوەیی خۆیان جێبەجێ بکەن".

مەزڵووم عەبدی ڕاشیگەیاندووە: "بەم بۆنەیەوە، سوپاسی هەموو ئەو لایەنانە دەکەین کە لە جێبەجێ کردنی ئەم هەنگاوەدا یارمەتیدەر بوون و هیوای سەرکەوتن بۆ کارەکانی کۆنفرانسەکە دەخوازین".

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە