شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2025-04-18 07:43 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

ئەگەری هەیە ئەمریکا 600 چەکداری خۆی لە سووریا بکشێنێتەوە

پوختەی هەواڵ
سوپای ئەمریکا دەستیکردووە بە جێبەجێ کردنی سەدان سەرباز لە باکووری رۆژهەڵاتی سووریا و کاردەکات بۆ داخستنی سێ بنکەی سەربازی.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بەرپرسانی ئەمریکا بە میدیاکانی وڵاتەکەیان رایانگەیاندووە، سوپای ئەمریکا بوونی هێزەکانی لە سووریا بۆ نزیکەی هەزار  سەرباز کەمدەکاتەوە، فەرماندەکانیش ئەگەری کەمکردنەوەی زیاتری هێزی سەربازی لە ماوەی دوو مانگدا هەڵدەسەنگێنن.

میدیا ئەمریکییەکان لەزاری بەرپرسێكی ئەمریکاوە ڕایگەیاندووە، فەرماندەکانی ئەمریکا ڕاسپاردەیان کردووە کە لانیکەم 500 سەرباز لە سووریا بمێننەوە، ئاماژەی بەوەش کردووە، کشانەوەی هێزەکان لەسەر بنەمای ڕاسپاردەی فەرماندە مەیدانییەکانە، بۆ داخستنی هەندێک بنکەو بەهێزکردنی هەندێکی دیکە، کە ڕەزامەندیی لە پێنتاگۆن و فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا وەرگرتووە.
دوو بەرپرسی باڵا ئاماژەیان بەوە کردووە، ئەو هێزانەی کە ماون، هێزی ئاسایی و تایبەت لەخۆدەگرن، بەردەوام دەبن لە هاوکاری کردنی هێزەکانی سووریای دیموکرات لە ئۆپەراسیۆنەکانی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆرو، لە بەڕێوەبردنی چەند کەمپێکی دەستبەسەرکردن لە سووریا.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە