شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2025-04-15 14:04 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

لەبارەی گفتوگۆکانی عومانەوە نە زۆر گەشبینین نە زۆر ڕەشبین

پوختەی هەواڵ
ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامیی ئێران ڕایدەگەیێنێت گفتوگۆکانی عومان تەنها یەکێکن لە دەیان کاری وەزارەتی دەرەوە و  جەختیشی کردەوە نابێت پرسەکانی وڵات بە دانوستانەکانەوە گرێ بدرێت.

ئایەتۆڵڵا خامنەیی لە یەکەمین دیداری ساڵی نوێی هەتاوی لەگەڵ بەرپرسانی  باڵای ئێران ڕایگەیاند، پێوشوێنگیریی بابەتەکان ئەڵقەی ونبووی گەیشتن بە ئامانجەکانن لە ئێران و هەوڵدان بۆ بەدیهاتنی دروشمی ساڵی خستە بەرنامەی کاریی هەرسێ دەسەڵاتەکەوە.

ڕێبەری باڵای ئێران ڕاشیگەیاند نابێت هەڵەی دانوستانەكانی ۲۰۱۵ دووبارە ببێتەوە و بەرهەمهێنان ڕابگرێت تا دەرئەنجامی دانوستانەکان ڕون دەبێتەوە و ڕەنگە دانوستانەکان بگەنە ئەنجام یان نەگەیشتنە ئەنجام. نە زۆر گەشبینین و نە زۆر ڕەشبینین بەرامبەر بەو وتوێژانە، بێگومان ئێمە زۆر ڕەشبینین بەرامبەر ئەمریكا، بەڵام گەشبینین بە تواناکانی خۆمان.

ئایەتۆڵڵا خامنەیی، وتیشی نابێت پرسەکانی وڵات بە گفتوگۆكانی نێوان ئێران و  ئەمریكاوە ببەسترێتەوە، هەروەها ئەو هەڵەیەی لە بەرجام کراوە کە هەموو شتێک بۆ وڵات وابەستەی پێشکەوتنی دانوستانەکان بووە، نابێت دووبارە بکرێتەوە، چوونکە وڵاتە دەبێتە مەرجدار و هەموو شتێک دەوەستێت تا دەرئەنجامی دانوستانەکان ڕوون دەبێتەوە.

ڕێبەری باڵای ئێران، ئاماژەی بە بەردەوامیی چالاکییەکانی وڵات لە هەموو بوارەکانی پیشەسازی، ئابووری، بیناسازی، کولتوری و جێبەجێ کردنی پڕۆژەی گەورە كردەوە و وتیشی: "هیچ کام لەو بابەتانە پەیوەندییان بە دانوستانەکانی عومانەوە نییە".

باسی لەوەشكرد، بڕیاری وڵات بۆ دانوستان لە هەنگاوەکانی یەکەمدا بە باشی جێبەجێ کراوە، بەڵام دوای ئەوە دەبێت بە وریاییەوە بەردەوام بن، لە کاتێکدا هێڵە سوورەکان بە تەواوی ڕوونن بۆ ئێران، هەروەها بۆ لایەنی بەرامبەریش.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە