شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2025-04-12 05:15 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

نێچیرڤان بارزانی و ئەحمەد شەرع کۆ بوونەوە

پوختەی هەواڵ
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی  کوردستان لەگەڵ ئەحمەد شەرع، سەرۆککۆماری قۆناخی راگوزەری سووریا کۆبووەوە و لەبارەی دۆخی سووریا قسەیان کرد.

سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لە پەراوێزی کۆڕبەندی دیپلۆماسی لە ئەنتاڵیا لەگەڵ ئەحمەد شەرع، سەرۆکی نوێی سووریا کۆ بووەوە و دوای کۆبوونەوەکە،  لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس، نووسیوویەتی: خۆشحاڵ بووم کە لە ئەنتاڵیا لەگەڵ ئەحمەد شەرع، سەرۆکی نوێی سووریا کۆ بوومەوە.

هاوکات دەڵێت: لەگەڵ شەرع باسمان لە دۆخی سووریا کرد و شەرع دیدگای خۆی بۆ سووریای داهاتوو کە هەموو گەلەگەی لەخۆ بگرێت خستەڕوو.

نێچیرڤان بارزانی، ئاماژەی بەوە کرد، پێزانیم بۆ کارەکانی ئەحمەد شەرع لە بەرانبەر یەکگرتوویی سووریا هەیە و لە پشتیوانی کردنیشی بەردەوام دەبین.

باسی لەوەش کرد، هەردوولامان پابەندبوونی خۆمان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی بەردەوامی داعش دووپات کردەوە. گوتیشی: خۆشحاڵبووم بە پابەندبوونی شەرع بە ئاشتی و ئاسایشی ناوچەکە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە