شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2025-04-12 05:00 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

نێچیرڤان بارزانی: پڕۆسەی ئاشتی دەرفەتێکە و پێویستە کارابکرێتەوە

پوختەی هەواڵ
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە کۆبوونەوەیدا لەگەڵ سەرۆک کۆماری تورکیا جەختی  لە کاراکردنەوەی پڕۆسەی ئاشتی بۆ چارەسەری پرسی کورد لە تورکیا کردووەتەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ رەجەب تەییب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا لە پەراوێزی کۆڕبەندی دیپلۆماسیی ئەنتاڵیا کۆ بووەوە و لە پۆستێکدا لە تۆری کۆمەڵایەتیی ئێکس نووسیوویەتی: "کۆبوونەوەیێکی زۆر بەرهەمدارم لەگەڵ سەرۆک ئەردۆغان هەبوو، جەختم لە گرنگیی کاراکردنەوەی پڕۆسەی ئاشتی لە تورکیا وەک ڕێگەیێک بەرەو سەقامگیری و ئاشتیی بەردەوام کردەوە."

لە درێژەی پۆستەکەیدا دەشڵێت: "دووپاتم کردەوە کە پێویستە سوود لەم دەرفەتە مێژووییە وەربگیرێت و دەبێت پەکەکەش بە شێوەیەکی ئەرێنی وەڵامی بانگەوازەکەی بەڕێز ئۆجەلان بداتەوە."

سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەشڵێت: "هەروەها باسی کۆبوونەوەی ئەم دواییانەی سەرۆک ئەردۆغان و شاندی دەم پارتی و گرنگییەکەی بۆ گفتوگۆ و ئاشتی کرد."

نێچیرڤان بارزانی: پڕۆسەی ئاشتی دەرفەتێکە و پێویستە کارابکرێتەوە

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە