شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2025-04-10 07:29 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکان کۆنفرانسی گۆڕانی باڵی کوردساتی دواخست

پوختەی هەواڵ
بزووتنەوەی گۆڕانی باڵی کوردسات، دەڵێت: کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق سێ بڕیاری لەسەر بەستنی کۆنفرانسی هەردوو باڵی بزووتنەوەکە دەرکردووە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بزووتنەوەی گۆڕانی باڵی کوردسات، لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە دا، "کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق، کۆنفرانسی ڕۆژی 5ـی ئەم مانگەی گۆڕانی باڵی گردی زەرگەتەی هەڵوەشاندووەتەوە و کۆنفرانسەکەی باڵی کوردساتیشی دواخستووە.

بە پێی زانیارییەکانی بزووتنەوەی گۆڕانی باڵی کوردسات، کۆمیسیۆن کۆنفرانسی ڕۆژی 10ـی ئەم مانگەش کە بڕیار بوو گۆڕانی باڵی کوردساتی بیبەستێت، دواخست. هەروەها کۆمیسیۆن وادەیێکی نوێی بۆ بەستنی کۆنفرانس دەستنیشان کردووە.

ئاماژەی بەوەش دا، "کۆمیسیۆن خۆی فەرمانی دەرکردبوو کە کۆنفرانس ببەستین، بەڵام ئەمڕۆ جارێکی دیکە ئەنجوومەنی کۆمیسیاران بە بڕیارێک، گۆڕانکاری لە وادەی بەستنی کۆنفرانسەکەی سبەینێ کردووە و کاتێکی دیکە دادەنرێت؛ بۆ ئەم هەنگاوەش پابەندیی خۆمان بە جێبەجێکردنی یاسا و ڕێنماییەکان دەردەبڕین و چاوەڕێی کاتی نوێ دەکەین."

هۆکاری نەبەستنی کۆنفرانسی سبەینێ، بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە کۆمیسیۆن ئاگاداری کردووینەتەوە کە ئەوان هێشتا ئامادەکارییان بۆ کۆنفرانسەکە نەکردووە و پێیان ڕاگەیاندوون کۆتایی ئەم مانگە دەتوانین کۆنفرانس ببەستین.

ئەمەش لە کاتێکدایە، گۆڕانی باڵی گردی زەرگەتە، بە هەموو شێوەیەک ڕەتی دەکەنەوە کە کۆمیسیۆن کۆنفرانسەکەی ئەوانی هەڵوەشاندبێتەوە و دەڵێن: ئەنجامەکەمان ناردووە بۆ دائیرەی ئەحزاب بۆ پەسەندکردن.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە