شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2025-04-09 11:55 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

گردبوونەوەیێک لە بەریتانیا بۆ ئازادیی زیندانییانی سیاسیی هەولێر و بادینان ئەنجام درا

پوختەی هەواڵ
دانیشتوانی کوردی شاری گڵاسگۆی هەرێمی سکۆتلاند،  لە دژی دەستگیرکردنی ڕۆژنامەنووسان و چالاکوانانی مەدەنی لە هەرێمی کوردستان گردبوونەوەیێکی ناڕەزایەتییان ئەنجامدا.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئاژانسی ڕۆژنیوز بڵاوی کردەوە هەردوو چالاکوانی مەدەنی شاری هەولێر هاوڕێ کوردی و زێوەر محەمەد، لەلایەن ئاسایشی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە دەستگیر کراون، هەروەها هەردوو ڕۆژنامەنووس شێروان شێروانی و قارەمان شوکری هێشتا لە زیندانی پەدەکەدان و ئازاد نەکراون بۆیە لە شاری گڵاسگۆی سەر بە هەرێمی سکۆتلاند لە وڵاتی بەریتانیا کوردەکان گردبوونەوەیێکی ناڕەزایەتییان ئەنجامدا و داوای ئازادکردنی ڕۆژنامەنووسان و چالاکوانانیان کرد.

لە گردبوونەوەکەدا وتاری ڕێکخراوی داکۆک لەلایەن بڕیار حەمەدئەمینەوە پێشکەش کرا و وتی: ئێمە ئەمڕۆ کۆبووینەتەوە بۆ ئیدانەکردنی دەسەڵاتی حزب کە باڵادەستە لە هەرێمی کوردستان، لێرەوە دەنگی خۆمان دەخەینە پاڵ چالاکوانان و ڕۆژنامەنووسانی ئازاد و داواکارین ئازاد بکرێن.

لە گردبوونەوەکەدا وێنەی زیندانییان و کاریکاتێری دەسەڵاتداران بەرز کرایەوە و بە درووشم و بەرزکردنەوەی پانکارت دەسەڵاتی هەرێم شەرمەزار کرا.

گردبوونەوەیێک لە بەریتانیا بۆ ئازادیی زیندانییانی سیاسیی هەولێر و بادینان ئەنجام درا

گردبوونەوەیێک لە بەریتانیا بۆ ئازادیی زیندانییانی سیاسیی هەولێر و بادینان ئەنجام درا

گردبوونەوەیێک لە بەریتانیا بۆ ئازادیی زیندانییانی سیاسیی هەولێر و بادینان ئەنجام درا

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە