شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2025-04-09 06:44 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

ئەگەری هەیە نێچیرڤان بارزانی و ئەحمەد شەرع لە تورکیا کۆ ببنەوە

پوختەی هەواڵ
گۆڤارێکی ئینگلیزی زمان بڵاوی کردەوە کە بڕیار وایە  لە چەند ڕۆژی داهاتوودا نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و ئەحمەد شەرع سەرۆک کۆماری سووریا لەمیانەی بەشداری کردن لە کۆڕبەندی ئەنتاڵیا کۆ ببنەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، گۆڤاری ئینگلیزی زمانی new region ڕایدەگەیێنێت: "بڕیارە لە ڕۆژانی ۱۱ بۆ ۱۳ی ئەم مانگە کۆڕبەندێکی گرنگ لە شاری ئەنتاڵیای تورکیا بەڕێوەبچێت، کە چالاکییەکی سیاسی گرنگ بەخۆیەوە دەبینێت، لە کۆڕبەندەکەشدا سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی سووریاش ئامادە دەبن".

ئەوەش خراوەتەڕوو،  پێشبینی دەکرێت لە کۆڕبەندەکەدا نێچیرڤان بارزانی و ئەحمەد شەرع یەکتر ببینین و چاویشیان بە ڕەجەب تەییب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا و هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە بکەوێت.

کۆڕبەندی ئەنتاڵیا چەند ساڵێکە لە شاری ئەنتاڵیای ئەنجام دەدرێت و لەلایەن وەزارەتی دەرەوەی تورکیاوە بەڕێوەدەچێت، کە ساڵانە ژمارەیێکی زۆر لە سەرکردە و سیاسەتمەدار و سەرۆکی وڵاتان تێیدا بەشدار دەبن.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە