شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2025-04-09 10:37 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

کۆمیسیۆنی هەڵبژاردن شوێنی بەستنی کۆنفرانسمان بۆ دەستنیشان دەکات

پوختەی هەواڵ
باڵی گەڕەکی کوردساتی بزووتنەوەی گۆڕان، دەڵێن، رۆژی پێنجشەممە کۆنفرانسی گشتیی دەکەن و چاوەڕێن کۆمیسیۆنی هەڵبژاردن شوێنی بەستنی کۆنفرانسەکەیان بۆ دەستنیشان بکات.

کوردپرێس: یەکێک لە ئامادەکارانی کۆنفرانسەکەی بزووتنەوەی گۆڕان لە باڵی کوردسات، ئەمڕۆ سێشەممە بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "کۆنفرانس وەکو ئەوەی کاتی بۆ دیاریکرابوو، رۆژی پێنجشەممە ۱۰ـی نیسان بەڕێوەدەچێت و هەموو ئامادەکارییەک کراوە."

۵ی ئەم مانگە، باڵی گردی زەرگەتەی بزووتنەوەی گۆڕان کۆنفرانسی گشتییان بەڕێوەبرد، بەڵام دوای کۆنفرانسەکە رایانگەیاند، "بە دەستوەردانی حیزبیی کۆمیسیۆن بەشدارییان نەکردووە."

لەبارەی بەشداربوونی کۆمیسیۆن لە کۆنفرانسەکەی گۆڕانی کوردسات، ئامادەکارەکەی کۆنفرانس گوتی، "کۆمیسیۆن خۆیان کاتەکەیان بۆ دیاریکردووین، بڕیارە ئەمڕۆ هەر ئەوان شوێنی کۆنفرانسەکەش دیاری بکەن، بۆیە بە دڵنیاییەوە بەشداری دەکەن."

گۆڕان لە گەڕەکی کوردسات ئەمڕۆ پێناسیان بۆ ئەو کەسانە دروستکردووە، کە بڕیارە پێنجشەممە لە کۆنفرانسەکەدا بەشداری بکەن.

هەردوو باڵەکەی بزووتنەوەی گۆڕان دەڵێن، نووسراوی کۆمیسیۆنیان هەیە. باڵی کوردسات دەڵێت، دوێنێ بە نووسراوی ژمارەی ۸۷۵ کە لە ۲۷-۰۳-۲۰۲۵ دەرچووە، ئاگادارکراونەتەوە کە ۱۰ـی نیسان کۆنفرانس ببەستن.

پێشتریش باڵی گردی زەرگەتەی حیزبەکە رایگەیاندبوو، ۲۰-۰۲-۲۰۲۵ فەرمانگەی پارت و رێکخراوە سیاسییەکان بە نووسراوی ژمارە ۲۰۷ داوای لێکردوون وەک گۆڕان لە گردەکە و لە ۰۵ـی نیسان کۆنفرانس بکەن.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە