شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2025-04-06 12:09 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

بەهۆی هەرسهێنانی کانێک لە مەهاباد کرێکارێک گیانی لەدەست دا

پوختەی هەواڵ
بەهۆی هەرەسهێنانی کانێکی بەردی ئاسن، لە سنووری شاری مەهابادی کرێکارێک گیانی سپارد و یەکێکی دیکەش بریندار بوو.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، محەممەد سادق ئەمیر عەشایەری، سەرپەرشی قایمقامییەتی مەهاباد ڕایگەیاند، لە نزیک گوندی عەبدوڵلا ئاوای شاری مەهاباد، کانێکی بەردی ئاسن هەرەسی هێناوە و بەهۆیەوە دوو کرێکاری کانەکە کەوتوونەتە ژێر هەرەسەکە و یەکێکیان دەستبەجێ گیانی سپاردووە، تیمەکانی فریاگوزاریی مانگی سوور، توانییان کرێکارەکە، بە برینداری لە ژێر داروپەردووی کانە ڕووخاوەکە دەربهێنن.

هەروەها ئاماژەی داوە، بریندارەکە تەندروستی ناجێگیرە و ڕەوانەی نەخۆشخانە کراوە. سەبارەت بە ڕووداوەکەش، ئاماژەی داوە، تیمە پسپۆڕەکان سەرقاڵی لێکۆڵێنەوەن لە هۆی هەرەسهێنانی کانەکە.

ئەو کانە بەردەی هەرەسی هێناوە دەکەوێتە نێوان شاری مەهاباد و بۆکان، لە وەرزی زستان کارکردن تیایدا ڕاگیرابوو، بەڵام بەم دواییانە سەر لەنوێ کرێکارەکان دەستیان بەکار کردووەتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە