شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2025-04-06 11:08 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

پەرلەمانتارێکی پارتی: یاری کردن بە کات لە بەرژەوەندیی عێراقدا نییە

پوختەی هەواڵ
جێگری سەرۆکی لیژنەی نەوت و غاز لە پەرلەمانی عێراق هۆشداری دەدات و دەڵێت: بۆ دەستپێکردنەوەی نەوتی هەرێم لە بەرژەوەندیی عێراقدا نییە یاریی بە کات بکات

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەباح سوبحی، جێگری سەرۆکی لیژنەی نەوت و غاز لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، وەزارەتی نەوتی عێراق بە ڕاشکاوی دەڵێت: "ئێمە دەسەڵاتی پێدانی گەرەنتی و زیادکردنی پارەی تێچووی دەرهێنانی نەوتمان نییە".

سەباح سوبحی وتیشی: "دەیانەوێت کۆنتڕۆڵی هەموو کەرتی نەوتی هەرێمی کوردستان بکەن، لە دەرهێنان، گرێبەست و بەبازاڕکردن، ئەوەش ناکرێت".

بەوتەی پەرلەمانتارەکەی عێراق: "بڕیارە جارێکی دیکە لەو حەفتەیە وەزارەتی نەوتی فیدراڵ و سامانە سروشتییەکانی هەرێمی کوردستان کۆ ببنەوە".

باسی لەوەش کرد، ئەگەر عێراق بیەوێ یاری بە کاتەوە بکات بۆ دەستپێکردنەوەی نەوتی هەرێم ئەوە لە بەرژەوەندی کەسدا نییە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە