شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2025-04-06 11:23 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

پۆلیسی سلێمانی کەسێک بەتۆمەتی سووتاندنی بازاڕی دارەسووتاوەکە دەستگیر دەکات

پوختەی هەواڵ
پۆلیسی سلێمانی، دەستگیرکردنی کەسێکی بە تۆمەتی سووتاندنی  بازاری دارەسووتاوەکە ڕاگەیاند.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەرکەوت ئەحمەد، وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی ئەمڕۆ یەکشەممە لە لێدوانێکی ڕۆژنامەواندا ڕایگەیاند، کەسێکیان بە تۆمەتی سووتاندنی  بازاری دارەسووتاوەکە دەستگیر کردووە.

میدیاکانی هەرێم دەڵێن ئەو کەسەی کە دەستگیرکراوە هاوڵاتییێکی خەڵکی سووریایە و لە بازاڕی دارەسووتاوەکە کاری کردووە و کاتژمێر 12:00ـی شەوی ڕووداوەکە لەوێ بووە و گومانی لێدەکرێت ئەو کارەکەی کردبێت بۆیە دەستگیرکراوە.

ئەوە لەکاتێکدایە به‌ره‌به‌یانی دوێنێ به‌شێک له‌ دووکانه‌کانی مه‌زادخانه‌ی سه‌ره‌وه‌ له‌ نزیک شه‌قامی قه‌نات کە بە داره‌سووتاوه‌که‌ ناسراوە، به‌هۆکارێکی نادیار ئاگری گرت.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە