شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2025-03-30 22:22 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

دەسەڵاتدارانی دیمەشق سیاسەتی دوورخستنەوە و پەراوێزخستن ڕابگرن

پوختەی هەواڵ
بەڕێوەبەرایەتی خۆسەری کوردستانی سووریا کاردانەوەی بۆ ڕاگەیندنی پێکهێنانی حکوومەتی ڕاگوزەر لە سووریا نیشان دا و ڕاگەیێندروێکی لەوبارەوە بڵاو کردەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئیدارەی خۆسەری دیموکراتی هەرێمی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا لە بەیاننامەیێكدا ڕایدەگەیێنێت: ئەو حکوومەتەی ئێوارەی شەممە لە دیمەشق ڕایگەیێندرا، زۆر لە حکوومەتەکەی پێش خۆی دەچێت، بەو پێیەی ڕەچاوی فرەچەشنی لە سووریا نەکردووە.

ئیدارەی خۆسەر دەشڵێت: ئەو سیاسەتەی حکوومەتی دیمەشق پیادەی دەکات دەمانباتەوە بۆ چوارگۆشەی یەکەم. داوا لە دەسەڵاتدارانی دیمەشق دەکەین سیاسەتی دوورخستنەوە و پەراوێزخستن ڕابگرن.

جەختیش دەکاتەوە پێداگرین لەسەر بونیادنانی سووریایێکی دیموکراسی و هاوبەشی و ناناوەندێتی، کە گەرەنتی هاوڵاتیبوون بکات.
بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر ئەوەشی وت: قۆرغ کردنی دەسەڵات لەلایەن لایەنێک و پەراوێزخستنی پێکهاتەکانی تری سووریا، ڕەت دەکەینەوە.

ئیدارەی خۆسەر باس لەوەش دەکات دووبارەکردنەوەی هەڵەکانی ڕابردوو، تەنها زیان بە سوورییەکان دەگەیەنێت و هەرگیز نابێتە هۆی بەدیهێنانی پرۆسەیێکی سیاسی گشتگیر کە بتوانێت کێشە هەڵپەسێردراوەکان و کێشە و قەیرانەکانی سووریا چارەسەر بکات.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە