شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2025-03-27 06:45 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

سەرۆکێکی کاتی بۆ شارەوانیی ئیستەنبووڵ هەڵبژێردرا

پوختەی هەواڵ
دوای ئه‌وه‌ی ئه‌کره‌م ئیمامئۆغڵو به‌ تۆمه‌تی گه‌نده‌ڵی و په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ تیرۆر، تا کاتی دادگایی کردنه‌که‌ی له‌ پۆسته‌که‌ی دوور خرایەوە، ئه‌نجومه‌نی شاره‌وانیی ئیستەنبووڵ که‌ له‌لایه‌ن ئۆپۆزسیۆنه‌وه‌ به‌ڕێوه‌ده‌برێت، سه‌رۆک شاره‌وانییێکی کاتیی هه‌ڵبژارد بۆ به‌ڕێوه‌بردنی شاره‌که‌.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئه‌نجومه‌نی شاره‌وانیی ئیستەنبووڵ له ‌کۆبوونه‌وه‌ی خۆیدا، له ‌کۆی ده‌نگی ۳۱۴ ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نه‌که‌، به‌ ده‌نگی ۱۷۷ به‌ڵێ، نووری ئه‌سلان-یان به‌ سه‌رۆکی شاره‌وانی ئیستەنبووڵ به‌شێوه‌یه‌کی کاتی و تا کاتی یه‌کلاکردنه‌وه‌ی دۆسیه‌که‌ی ئیمامئۆغڵو هه‌ڵبژارد.

بڕیاره‌ سه‌رۆکی شاره‌وانی کاتی کاروباری شاره‌که‌ تا ماوه‌ی مانه‌وه‌ی ئه‌کره‌م ئیمامئۆغڵو لە زیندان شارەوانی ئیستەنبووڵ به‌ڕێوه‌ببات.

سەرۆکێکی کاتی بۆ شارەوانیی ئیستەنبووڵ هەڵبژێردرا

ڕۆژی یه‌کشه‌ممه‌، وه‌زاره‌تی ناوخۆی تورکیا، ڕاگرتنی ئه‌کره‌م ئیمامئۆغڵو وه‌ک سه‌رۆکی شاره‌وانی ئیستەنبووڵ ڕاگه‌یاند، ئه‌وه‌ش دوای بڕیارێکی دادگا که‌ له‌ چوارچێوه‌ی لێکۆڵینه‌وه‌کانی گه‌نده‌ڵیدا سزای زیندانی کردنی به‌سه‌ردا سه‌پاند.

له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوه‌که‌دا ڕوونی کردوه‌ته‌وه‌، ئه‌کره‌م ئیمامئۆغڵو به‌ چه‌ندین تۆمه‌ت ده‌ستگیر کراوه‌، له‌وانه‌ "تۆمارکردنی زانیاری که‌سی به‌ شێوه‌یه‌کی نایاسایی، وه‌رگرتنی به‌رتیل، ده‌ستکاری کردنی ته‌نده‌ر بۆ دامه‌زراوه‌ و ڕێکخراوه‌ گشتیه‌کان، و دامه‌زراندنی ڕێکخراوێک بۆ ئه‌نجام دانی تاوان".

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە