شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2025-03-25 16:32 کاتی خوێندنەوە: 2 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

عێراقچی بۆ هاوتا عێراقییەکەی: وریای پیلانگێڕیی ئەمریکا بن

پوختەی هەواڵ
عه‌باس عێراقچی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران ‌په‌یوه‌ندیێکی ته‌له‌فۆنیی لەگەڵ فوئاد حسێن هاوتا عێراقیه‌که‌ی ئەنجام دا.

به‌گوێره‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق، شه‌وی ڕابردوو فوئاد حسێن جێگری سه‌رۆک وه‌زیران و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ په‌یوه‌ندییه‌کی ته‌له‌فۆنی له‌ عه‌باس عێراقچی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی کۆماری ئیسلامی ئێرانه‌وه‌ پێگه‌یشت.

له‌ په‌یوه‌ندیه‌که‌ی نێوان هه‌ردوولا دوایین پێشهاته‌کانی غه‌ززه‌ و لوبنان له‌ پاشخانی پێشێل کردنی ئاگربه‌ست له‌لایه‌ن ئه‌و قه‌واره‌ ئیسرائیلییه‌وه‌، جگه‌ له‌ هێرشه‌کانی ئه‌مریکا بۆ سه‌ر یه‌مه‌ن تاوتوێ کردوه‌، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران نیگه‌رانی خۆی له‌م پێشهاتانه‌ ده‌ربڕی.

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران کورته‌یه‌کی له‌ ناوه‌ڕۆکی په‌یامه‌که‌ی دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆکی ئه‌مریکا بۆ هاوتا عێراقییه‌که‌ی خسته‌ڕوو که‌ ئه‌و په‌یامه‌ ئاڕاسته‌ی ئێران کرابوو،  جه‌ختیشی کرده‌وه‌، حکوومه‌تی ئێران وه‌ڵامی ئه‌و په‌یامه‌ ده‌داته‌وه‌.

هه‌ر له‌ په‌یوه‌ندیه‌ ته‌له‌فۆنیه‌که‌دا، په‌یوه‌ندییه‌ دوقۆڵییه‌کانی نێوان هه‌ردوو وڵات و پێویستی به‌رده‌وامی په‌یوه‌ندی و هه‌ماهه‌نگی هاوبه‌شیان تاوتوێ کرد.

لای خۆیه‌وه‌ فوئاد حسێن نیگه‌رانی خۆی له‌ په‌ره‌سه‌ندنی په‌ره‌سه‌ندنه‌کانی ناوچه‌که‌ ده‌ربڕی و جه‌ختی له‌سه‌ر هیوای خۆی کرد که‌ ئاڵوگۆڕی په‌یامه‌کان یارمه‌تیده‌ر بێت بۆ کردنه‌وه‌ی که‌ناڵه‌کان بۆ گفتوگۆ له‌ نێوان هه‌ردولادا.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە