شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2025-03-25 00:32 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

لێدوانی مەنسوور یاڤاش دژ بە برا کوردەکانمان، قسەی بێ مانان

پوختەی هەواڵ
ڕەجەب تەییب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا ڕایگەیاند بەجۆش و خرۆشێکی زۆرەوە نەورۆزییان یاد کردەوە و لێدوانی سەرۆکی گەورەشارەوانی لەبارەی کوردەوە قسەی بێ مانان.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ڕەجەب تەییب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا، لەبارەی لێدوانەکەی مەنسوور یاڤاش، سەرۆکی گەورەشارەوانی ئەنقەرە کە گوتبووی، کورد لە نەورۆزدا "پەرۆیان" هەڵکردبوو؛ رایگەیاند: ئەم دژایەتییە گەورەی ئۆپۆزسیۆن بۆ کورد و نەورۆز، لەلایەن برا کوردەکانییانەوە بە هەند وەرگیراوە، گوتیشی، لەگەڵ نزیکبوونەوەیان لە ئامانجی تورکیایێکی بێ تیرۆر، شاهیدی زیاتری ئەم جۆرە قسە بێمانایە دەبن.

هەینی ۲۱ـی ئاداری ۲۰۲۵، ڕەجەب تەییب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا، لە ئاهەنگی جەژنی نەورۆزدا، گوتارێکی پێشکەش کرد و ئاماژەی بەوە دا، ۲۱ـی ئادار دەکەینە ڕۆژی برایەتی، هەموومان پێکەوە ئەو هەنگاوە دەنێن و کاری لەسەر دەکەین، هەروەها ئەوانەی بڕوایان بە نەورۆز هەیە هەرگیز ناڕوخێن.

سەرۆک کۆماری تورکیا، دەشڵێت: ئێمە لەسەر پێی خۆمان دەوەستین و هەرگیز کۆڵ نادەین، ئەو پەیامەی کە لە نەورۆزدا هەیە پێویستە بەرەو پێشی ببەین، گوتیشی: هیوادارین نەورۆز ببێتە هۆی ئاشتی و ئارامی بۆ وڵات.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە