شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2025-03-22 15:04 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

بەهۆی ئاسایی کردنەوەی پێوەندی لەگەڵ ئیسرائیل سکاڵا لەسەر دڵشاد بارزانی تۆمار کرا

پوختەی هەواڵ
مستەفا جەبار سەنەد ئەندامی په‌رله‌مانى عێراق سكاڵای یاسایی لەسەر دڵشاد مستەفا بارزانی نوێنەری حکوومەتی هەرێم لە ئەڵمانیا تۆمار دەكات، بەهۆی بەشداری كردنی لە ئاهەنگێكی باڵیۆزخانەی ئیسرائیل لەو وڵاته‌.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئه‌و په‌رله‌مانتاره عێراقییە نووسراوێكی بڵاو كردوه‌ته‌وه‌ كە ڕۆژی هەینی ڕابردوو ئاڕاستەی فەرمانگەی داواکاری گشتیی كردوەو نووسیویه‌تى: "ئێمە سیدیێک و لینکێكی ئەلیکترۆنی دڵشاد مستەفا محەمەد بارزانی نوێنەری حکوومەتی هەرێم لە ئەڵمانیا نیشان دەدەین كە لە باڵیۆزخانەی ئیسرائیل لە بەرلین بەشداریی ئاهەنگی نەورۆزی كردووە".

په‌رله‌مانتاره‌كه‌ ڕوونی كردوه‌ته‌وه‌، "بەوپێیەی ئەو کردەوەیە تاوانی ئاساییکردنەوە پەیوەندیی لەگەڵ قەوارەی زایۆنی پێکدەهێنێت‌ و تاوانبارە، بۆیە پێویستە بەگوێرەی یاسای ئاساییکردنەوەی پەیوەندیی لەگەڵ ئیسرائیل‌و بەیاسای ژمارە ۱ی ۲۰۲۲ سزابدرێت".

لەبه‌شێكى دیكه‌ى نووسراوەكەدا هاتووە، "تکایە پێداچوونەوەی بۆ بکەن‌ و ڕەوانەی دادگا پەیوەندیدارەکانی بکەن، بۆ ئەوەی ڕێکاری یاسایی سەبارەت بەوانەی سەرەوە بگرنەبەر".

بەهۆی ئاسایی کردنەوەی پێوەندی لەگەڵ ئیسرائیل سکاڵا لەسەر دڵشاد بارزانی تۆمار کرا

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە