ئیسرائیل هێرشی ئاسمانی کردەسەر ٢ بنکەی سەربازی لە سووریا
پوختەی هەواڵ
ئیسرائیل هێرشی کردە سەر دوو بنکەی سەربازی لە سووریا و زیانی پێگیاندوون.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سوپای ئیسرائیل لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، بنکەی ئاسمانی تیاس کە نزیکەی ٥٠ کیلۆمەتر لە رۆژئاوای تەدمورەوە دوورە، بۆردوومان کردووە و هاوکات لە هێرشێکی دیکەشدا توانا ستراتیجییەکانی بنکە سەربازییەکانی تەدمور و تی4ی سووریایان لە ناوبردووە.
هەروەها روانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ لە راپۆرتێکدا بڵاویکردەوە: "فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل هێرشیان کردووەتە سەر فڕۆکەخانەی سەربازیی پاڵمیرا لە رۆژهەڵاتی حومس و زیانیان پێگەیاندووە.
لە دوای رووخانی بەشار ئەسەد، ئیسرائیل سەدان هێرشی بۆ سەر شوێنە سەربازییەکانی لە سووریا ئەنجام داوە.
بۆچوونی بەکارهێنەران