۳۰۰ هەزار خۆپیشاندەر بۆ پشتیوانی لە ئیمامئۆغڵۆ کۆ بوونەوە
پوختەی هەواڵ
سەرۆکی پارتی سەرەکی ئۆپۆزسیۆن لە تورکیا ڕایگەیاند، ئێوارەی ڕۆژی هەینی ۳۰۰ هەزار خۆپیشاندەر لە ئیستانبوڵ کۆبوونەتەوە بۆ پشتیوانی لە ئەکرەم ئیمامئۆغڵو.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئۆزگور ئۆزیل، سەرۆکی پارتی گەلی کۆماری (جهههپه) لەبەردەم بینای شارەوانی ئیستەنبووڵ، کە خۆپیشاندەرانی تێدا کۆبونەتەوە، ڕایگەیاند: "ئێمە ۳۰۰ هەزار کەسین، خۆپیشاندەران لە چەند شوێنێک لە گەورەترین شاری تورکیا کۆ بوونەتەوە، ئەوەش وایکرد خەڵک لە یەک شوێندا بن".
ئەکرهم ئیمامئۆغڵو، سەرۆکی شارەوانی ئیستەنبووڵ بە توندی تۆمەتەکانی "گەندەڵی" و "تیرۆر"ی ڕەت کردەوە و جەختی لە بێتاوانیی تەواوەتی خۆی لەو تۆمەتانە کردەوە و وتی: "بە توندی هەموو تۆمەتەکان ڕەت دەکەمەوە".
۱۹ی ئهم مانگه، دەسەڵاتدارانی تورکیا ئیمامئۆغڵویان بە تۆمەتی گەندەڵی و تیرۆر دەستبەسەر کرد، كه ناوبراو کەسایەتییێکی دیاری ئۆپۆزسیۆن و ڕکابەری ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیایه بۆ ههڵبژاردنی سهرۆكی توركیا له ساڵی ۲۰۲۸دا.
#تورکیا
#کوردپرێس
#کورد
#کوردستان
#جەهەپە
#ئۆپۆزیسیۆن
#ئیستەنبووڵ
#خۆپیشاندان
#شارەوانیەکانی تورکیا
#ئەکرەم ئیمامئۆغڵو
#گەورەشارەوانیی ئیستەنبووڵ
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران