شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2025-03-22 07:30 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

تەقە لە باڵەخانەی کونسوڵخانەی عێراق لە ئیستەنبووڵ کرا

پوختەی هەواڵ
باڵەخانەی کونسوڵخانەکەی عێراق لە ئیستەنبووڵ له‌لایه‌ن كه‌سانی نه‌ناسراوه‌وه‌ ده‌ستڕێژی گولله‌ی لێكراوه‌ و هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی توركیا هەوڵ بۆ ئاشكراكردنی تۆمه‌تباران دەکەن.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە بەیاننامەیێکدا ڕایگەیاندووە: "شه‌وی ڕابردوو باڵەخانەی کونسوڵخانەی عێراق لە ئیستەنبووڵ لەلایەن کەسانی نەناسراوەوە کە ماتۆڕسکیلێکیان پێبوه‌ ده‌ستڕێژی گولله‌ی لێكراوه‌ و به‌ چه‌كی کڵاشینکۆف هه‌شت گولله‌ ئاڕاسته‌ی باڵه‌خانه‌كه‌ كراوه‌".

ئاماژەی بەوەش کردووه‌، "ڕاستەوخۆ دوای ڕووداوەکە، کونسوڵی گشتی عێراق و نوێنەرانی کونسوڵخانەکە چوونەتە شوێنەکە بۆ ئەوەی وردەکاری ڕووداوەکە بزانن، دەسەڵاتی ئەمنی تورکیاش شەقامی دەوروبەری کونسوڵخانەکەی داخستووه‌ و دەستیان بە ڕێکارەکانی لێکۆڵینەوە و کۆکردنەوەی بەڵگە کردووه‌، بە ئامادەبوونی نوێنەرانی نوێنەرایەتی دیپلۆماسی عێراق".

وەزارەتی دەرەوەی عێراق ده‌ڵێت: "بەدواداچوونی بەردەوام لەگەڵ دەسەڵاتدارانی تورکیا ده‌كه‌ن بۆ دڵنیابوون لە ئاشکرابوونی بارودۆخی ڕووداوەکە و لێپرسینەوە لە ئەنجامدەرانی" هاوكات، وەڵامدانەوەی خێرای دەسەڵاتدارانی تورکیا و ئەو ڕێوشوێنە ئەمنییانەی کە گرتوویانەتەبەر بەرزنرخاند.

وەزارەتەکە جەختی لە "گرنگیی بەهێزکردنی ڕێوشوێنە پێویستەکان بۆ پاراستنی نوێنەرایەتییە دیپلۆماسییەکان بەگوێرەی ڕێککەوتنە نێودەوڵەتییەکان کردەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە