شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2025-03-21 22:00 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

ئه‌کره‌م ئیمامئۆغڵو له‌ زیندانه‌وه‌ داوا لە هاووڵاتیانی تورکیا دەکات لە دژی خراپە بێنەدەنگ

پوختەی هەواڵ
ئه‌کره‌م ئیمامئۆغڵو سه‌رۆکی شاره‌وانی ده‌ستبه‌سه‌رکراوی ئیستەنبووڵ داوای له‌ هاوڵاتیانی تورکیا کرد له‌ دژی "خراپه‌" بێنه‌ ده‌نگ و رایگه‌یاند، ئه‌مه‌ "ئه‌رکی هه‌موو که‌سێکه‌ به‌ سیاسه‌تمه‌دارانی حکوومه‌ته‌وه‌ تا ده‌گاته‌ هاوڵاتیان".

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئه‌کره‌م ئیمامئۆغڵو له ‌په‌یامێکدا ئاماژەی داوە به‌ ده‌ستگیرکردنی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی تورکیاوە و نووسیویه‌تی: "ناتوانن و نابێت بێده‌نگ بن، ئه‌م ڕووداوانه‌ له‌ حزبه‌کانی ئێمه‌ تێپه‌ڕیون، ئێستا میلله‌تی ئێمه‌ن، کاتی ئه‌وه‌ هاتووه‌ ده‌نگتان به‌رز بکه‌نه‌وه‌".

ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کرد: "بانگه‌واز له‌ هه‌موو سیاسه‌تمه‌دارانی سه‌ر به‌ پارتی داد و گه‌شه‌پێدان و هاوپه‌یمانی حزبی ده‌سه‌ڵاتدار ده‌که‌م، ئه‌م ڕووداوانه‌ سنووری حیزب و ئایدیاڵه‌ سیاسییه‌کانمان تێپه‌ڕاند، پرۆسه‌که‌ ئێستا په‌یوه‌ندی به‌ میلله‌ته‌که‌مانه‌وه‌ هه‌یه‌، به‌تایبه‌تی خێزانه‌کانتان هیوادارم هه‌مووان ده‌نگی خۆیان به‌رز بکه‌نه‌وه‌. سه‌روه‌ری بێ مه‌رج هی میلله‌ته‌".

ئه‌کره‌م ئیمامئۆغڵو ده‌شڵێت: "ئه‌م عه‌قڵه‌ که‌ ده‌ستی به‌سه‌ر مندا گرتووه‌، هێرشده‌کاته‌ سه‌ر موڵک و ماڵی ئێوه‌ و شه‌ره‌فتان و موڵک و ماڵی ئێوه‌. ئێمه‌ وه‌ک نه‌ته‌وه‌یه‌ک ده‌بێت دژی ئه‌م خراپه‌یه‌ بوه‌ستینه‌وه‌".

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە