شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2025-03-20 05:50 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

پێکدادان لەنێوان داعش و سوپای عێراق ڕوویدا/ دوو چەکدار کوژران

پوختەی هەواڵ
چوار چەکداری داعش لەکاتی پەڕینەوەیان لە نێوان سلێمان بەگ و چیای پەلکانە، کەوتوونەتە بۆسەی سوپای عێراقەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لەکاتی ڕووبەڕووبونەوەکەدا یەکێک لە چەکدارەکان خۆی تەقاندووەتەوە، یەکێکی دیکەیشیان بریندارە و دوو لە چەکدارەکان بەرەو چیای پەلکانەی سنووری خورماتوو هەڵاتوون.

لەمبارەوە شانەى راگەیاندنى ئەمنیی عێراق راگەیاند، لە ناوچەى پەلکانە چوار چەکدارى داعش کەوتوونەتە بۆسەیەکى سوپاوە و دوو چەکداریان کوژران، کە یەکێکیان خۆکوژ بووە.
 
 
بەگوێرەى راگەیێندراوەکە فیرقەى دووى لیواى ۸۸ـی سوپا لە ناوچەى پەلکانە بۆسەى بۆ چوار چەکدارى داعش داناوە و دوو چەکداریان لێ کوشتوون، کە یەکێکیان خۆکوژ بووە و پشتێنەى بۆمبڕێژکراوى بەستووە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە