پرۆسه‌ی پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێی هەڕێم خێراتر بووه
پوختەی هەواڵ
قوباد تاڵه‌بانی، گه‌شبینی خۆی به‌رانبه‌ر به پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌ربڕی؛ ده‌شڵێت، ڕه‌شنووسی دیدگه‌ی هاوبه‌ش بۆ حوكمڕانی و پرۆسه‌ی پێكهێنانی حكوومه‌ت خێراتر بووه.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، قوباد تاڵه‌بانی، جێگری سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی فه‌یسبووک ڕایگه‌یاند: "گه‌شبینن له ماوه‌یێكی نزیكدا ڕێككه‌وتنی كۆتایی له نێوان پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێ مۆر بكه‌ن".
قوباد تاڵه‌بانی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، ڕه‌شنووسی دیدگه‌ی هاوبه‌ش بۆ پرۆسه‌ی پێكهێنانی حكوومه‌ت خێراتر بووه.
ناوبراو گوتیشی: دوای ڕێككه‌وتنی پارتی و یه‌كێتی له‌سه‌ر ڕه‌شنووسی دیدگه‌ی هاوبه‌ش بۆ حوكمڕانی، پرۆسه‌ی پێكهێنانی حكوومه‌ت خێراتر بووه.
#کوردپرێس
#پێکهێنانی حکوومەت
#کابینەی دەیەم
#کورد
#کوردستان
#قوباد تاڵەبانی
#جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران