شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2025-03-11 12:10 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

وڵاتانی عەرەبی پێشوازی لە ڕێککەوتنی کوردەکان لەگەڵ دیمەشق دەکەن

پوختەی هەواڵ
هەریەک لە سعوودیە و ئەردەن و قەتەر پێشوازی لە ڕێککەوتنەکەی نێوان هێزەکانی سووریای دیموکرات و دەسەڵاتی نوێی سووریا دەکات.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەمڕۆ سێشەممە، وەزارەتی دەرەوەی سعوودیە ڕایگەیاند پێشوازی لەو ڕێککەوتنە دەکات کە دامەزراوە مەدەنی و سەربازییەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا لەگەڵ دامەزراوەکانی دەوڵەتی سووریا تێکەڵ دەکات.

وەزارەتی دەرەوەی سعوودیە پشتیوانی بۆ یەکپارچەیی و سەروەری و سەلامەتی خاکی سووریا دووپات کردەوە.

لە لایێکی دیکەشەوە وەزارەتی دەرەوەی ئەردەن ڕایگەیاند ڕێککەوتنەکە هەنگاوێکی گرنگە بە ئاڕاستەی بنیادنانەوەی سووریا لەسەر ئەو بنەمایانەی کە یەکپارچەیی و سەروەری و سەقامگیریی دەستەبەردەکەن و ئاسایشی دەپارێزن و ڕزگاری دەکەن لە تیرۆر و مافی هەموو ڕۆڵەکانی گەلی سووریا دەپارێزن.

ئەوەشی خستەڕوو کە ئەردەن پشتیوانی سووریا دەکات کە لە ڕێی دیالۆگێکی ناوخۆیی و بە بەشداری هەموو پێکهاتەکان و پاراستنی مافەکانیان و پاراستنیان لە پشێوی و ئاشوب و ململانێوە سووریا و بنیادبنرێتەوە.

قەتەریش یەکەم وڵات بوو کە پشتیوانیی بۆ ڕێککەوتنەکەی نێوان هێزەکانی سووریای دیموکرات و دەسەڵاتی نوێی سووریا کرد کە دوێنی لە دیمەشق لە نێوان مەزڵوم عەبدی و ئەحمەد شەرعدا واژۆ کرا.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە