شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2025-03-11 11:30 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

زێباری: هەسەدە دەمێنێتەوە و دەبێت بەشێک لە سوپای سووریا

پوختەی هەواڵ
هۆشیار زێباری ستایشی رێککەوتنەکەی نێوان مەزڵوم عەبدی و ئەحمەد شەرع دەکات و دەڵێت هەسەدە دەمێنێتەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، هۆشیار زێباری، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان لە تویتێکدا لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی X ئاماژەی بەوەکرد، ڕێککەوتنە مێژووییەکەی نێوان مەزڵووم عەبدی فەرماندەی هێزەکانی هەسەدە و ئەحمەد شەرع سەرۆک کۆماری کاتیی سووریا هەنگاوێکی گرنگە بۆ داڕشتنەوەی داهاتووی سووریا.

زێباری ئەوەشی خستەڕوو، هێزەکانی هەسەدە دەمێنێتەوە و بە چەند قۆناغێک لەگەڵ هێزە چەکدارەکانی سووریا تێکەڵ دەکرێن.

ئەمەش لەکاتێکدایە، ڕۆژی دووشەممە، مەزڵووم عەبدی و ئەحمەد شەرع ڕێککەوتنێکی هەشت خاڵییان واژۆ کرد، گرنگترینیان تێکەڵ کردنی سەرجەم دامەزراوە مەدەنی و سەربازییەکانی ئیدارەی خۆسەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریایە لەگەڵ ئیدارەی نوێی دیمەشقدا.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە