شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2025-03-06 07:52 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

لە دوای پەیامی ئەگربەستی PKK، تورکیا ۹ جار سنوورەکانی هەرێمی کوردستانی بۆردوومان کردووە

پوختەی هەواڵ
کاتژمێر ۱۱:۴۰ـی شەوی چوارشەممە ۵ی ئاداری ۲۰۲۵ فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا دۆڵی "ژاژۆلان"یان لە گوندی گەڵالە بە سەختی بۆردوومان کرد.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، کامەران عوسمان، ئەندامی ڕێکخراوی  (CPT)ئەمریکی کە پێشێلکارییەکان بۆ سەر هەرێمی کوردستان تۆمار دەکات، دەڵێت: "بەهۆی نزیکیی بۆردوومانەکە لە نێو گوندی گەڵاڵە، تەواوی گوندنشینان هەستیان پێکردووە و خانووەکانیان لەریونەتەوە".

بۆردوومانەکە لەکاتێکدایە، PKK لەسەر داوای عەبدوڵڵا ئۆجەلان رێبەریی زیندانیکراویان، لە ۱ـی ئادارەوە ئاگربەستی راگەیاندووە، بەڵام دوای ئاگربەستەکەوە چەند جارێک سنوورەکانی هەرێمی کوردستان لەلایەن تورکیاوە بەبیانووی بوونی چەکدارانی پەکەکە بۆردوومان کراون.

شایانی باسە ۲۷ـی شوباتی ۲۰۲۵، عەبدوڵڵا ئۆجەلان، داوای چەکدانانی لە پەکەکە کرد. دوو رۆژ دواتر، لە یەکی ئادار پەکەکە پابەندبوونی بە داوای رێبەرەکەیان راگەیاند و ئاماژەی بەوەش کرد، تەنیا لە کاتی بەرگریدا وەڵام دەدەنەوە و هێزەکانیان هیچ چالاکییێک ناکەن.

لە دوای پەیامەکەی عەبدوڵڵا ئۆجەلان تورکیا ۹ جار سنوورەکانی هەرێمی کوردستانی بۆردوومان کردووە، کە دووانیان لە سنووری پارێزگای هەولێر بوون، یەکێک لە پارێزگای سلێمانی و شەشەکەی دیکەش لە پارێزگای دهۆک.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە