شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2025-03-06 09:18 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

پرۆسەی ئاشتی بە باشی بەڕێوە دەچێت و گەیشتووەتە قۆناغێکی گرنگ

پوختەی هەواڵ
سەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی سەرۆکایەتیی کۆماری تورکیا دووپاتی دەکاتەوە پرۆسەی ئاشتی گەیشتووەتە قۆناغێکی گرنگ و داواش دەکات هەمووان پشتیوانی لەو پڕۆسەیە بکەن.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، فەخرەددین ئاڵتون، سەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی سەرۆکایەتیی کۆماری تورکیا، ڕایگەیاند: "سەرەڕای چەند ئاستەنگییێک، بەڵام پرۆسەی ئاشتی بە باشی بەڕێوە دەچێت و گەیشتووەتە قۆناغێکی گرنگ."

فەخرەددین ئاڵتون، لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا وتی: "ڕەجەب تەییب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا، بە وردی چاودێریی پرۆسەی ئاشتی دەکات و پێویستە هەمووان پشتیوانیی تورکیایێکی بێ تیرۆر بکەن."

سەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی سەرۆکایەتیی کۆماری تورکیا، ئاماژەی بەوەش کردووە: "چەند لایەنێک هەوڵ دەدەن لە پرۆسەی ئاشتیدا بازرگانی لە نێوان تورکیا و PKK بکەن، بەڵام ئێمە هەموو هەوڵێکی تێکدانی پرۆسەکە شکست پێ دەهێنین".

ئەمە لە کاتێکدایە ڕۆژی دووشەممە، ۰۳-۰۳-۲۰۲۵، سرری سورەیا ئۆندەر، ئەندامی شاندی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی) بۆ ئیمرالی و بریکاری سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا، لە چاوپێکەوتنێکی تەلەڤزیۆنیدا ڕایگەیاند "ئەردۆغان ئاگاداری هەنگاوەکانی پرۆسەی نوێی ئاشتییە و لێی دوور نییە."

ئەو ئەندامەی شاندی دەم پارتی بۆ ئیمرالی، باسی لەوەش کرد، لەبارەی پرۆسەی نوێی ئاشتی، لەگەڵ هەموو لایەنە سیاسییەکان و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی کۆ دەبنەوە و ئەگەری هەیە، لەو چوارچێوەیەشدا لەگەڵ ئەردۆغانیش کۆ ببنەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە