شەرع بۆ نووسینەوەی ڕەشنووسی دەستوور لیژنەیێکی حەوت کەسیی پێکهێنا/ ژنێکی کوردی تێدایە
پوختەی هەواڵ
ئەحمەد شەرع، وەکوو سەرۆککۆکاری سووریا، مەرسوومێکی بۆ پێکهێنانی لیژنەیێکی حەوت کەسی دەرکرد بۆ نووسینەوەی ڕەشنووسی دەستووری سووریا.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەرۆکایەتی سووریا، پێکهێنانی لیژنەی شارەزایانی بۆ داڕشتنی ڕەشنووسی دەستوور راگەیاند و ئاماژەی بەوە کرد کە "لیژنەکە پێشنیازەکەی سەبارەت بە دەستوور پێشکێشی ئەحمەد شەرع دەکات".
ئەحمەد شەرع، لە مەرسوومەکەیدا ناوی حەوت ئەندامەکەی لیژنەی نووسینەوەی ڕەشنووسی دەستووری نووسیوە کە ئەمانەن: ( د. عەبدولحەمید عەواک، د. یاسر حوێش، د. ئیسماعیل خەلفان، د. رەیعان کحێلان، د. محەممەد رەزا جەلخی، د. ئەحمەد قورەبی و بەهیە ماردینی).
یەکێک لە ئەندامانی لیژنەکە، ژنێکە بە ناوی بەهیە ماردینی (مێردینلی)، ئەو لە بەریتانیا دەژی و دکتۆرای لە یاسا بەدەستهێناوە و وەکوو چالاکڤان و ڕۆژنامەڤان کاری کردووە.
ماردینی یاخود مێردینلییەکان، لە سنووری جزیرەی کوردستانی سووریا دەژین. ناسناوەکەیان دەگەڕێتەوە بۆ شاری ماردینی کوردستانی تورکیا.
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران