شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2025-03-03 07:19 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

۲۱۹۸ دۆنم له سەرچاوە سرووشتیەکانی کوردستان وێران بوو

پوختەی هەواڵ
بەڕێوبەری گشتی و بەڕێوەبەرایەتیی پاراستنی سەرچاوە ئاوییەکانی پارێزگای کوردستان ئاشکرای کرد ئەمساڵ ۲ هەزار و ۱۹۸ دۆنم له سەرچاوە سرووشتیەکانی پارێزگای کوردستان کە بریتی بوون له دارستان و مێرگەکان، وێران بوون.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بێهزاد شەریفی‌پوور له کۆنگرەیێکی ڕۆژنامەوانیدا کە بە بۆنەی هەفتەی سەرچاوە سرووشتیەکان بەڕێوە چوو وتی: پارێزگای کوردستان ۳۴۰ هەزار دۆنم دارستان و یەک ملیۆن و ۶۰ هەزار دۆنم مێرگەی لەخۆ گرتوو، کە ئەمەش دەکاتە لەسەدا ۶۲ی ڕووبەری پارێزگای کوردستان.

بەڕێوەبەری گشتی سەرچاوە سرووشتیەکان پارێزگای کوردستان ئاماژەی بەوەش کرد: له ۱۱ مانگی ڕابردوودا ئەمساڵدا ۲۲۳۰ سکاڵا تۆمار کراوە کە زۆرینەیان سەربارەت بە قاچاخی چێو و وێران کردنی سەرچاوە سروشتییەکان و بڕینی دارستان و هتد بوون.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە