شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2025-02-22 10:10 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

نێچیرڤان بارزانی: پڕۆژەی پەرەپێدان هەنگاوێکی مێژووییە بۆ بنیادنانی عێراقێکی سەقامگیر

پوختەی هەواڵ
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە کۆنفرانسی گفتوگۆی نێودەوڵەتیی بەغدا ڕایگەیاند: هەرێمی کوردستان لە ڕووی ئابووری ستراتیجییەوە پشتیوانی عێراقە، پڕۆژەی پەرەپێدان هەنگاوێکی مێژووییە بۆ بنیادنانی عێراقێکی سەقامگیر.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە سەردانێکی فەرمی لە بەغدایە بۆ بەشداری لە کۆنفرانسی گفتوگۆی نێودەوڵەتیی بەغدا کە لە هۆڵی بابل بەڕێوەدەچێت، هەریەک لە محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق و محەممەد ئەلحەسان، نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان لە عێراق لە کۆنفرانسەکە ئامادەن.

نێچیرڤان بارزانى سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە کۆنفرانسی گفتوگۆی نێودەوڵەتیی بەغدا وتارێکى پێشکەش کرد، لەبەشێکیدا وتى: پرۆژەی رێگای گەشەپێدان بۆ گشت عێراقییەکان گرنگە، هەنگاوێکی مێژووییە بۆ بنیادنانی عێراقێکی سەقامگیر، لە هەرێمی کوردستان باوەڕمان بەوە هەیە سەقامگیریی عێراق لە بەرژەوەندی هەمووانە، بە تەواوی پشتیوانی پڕۆژەی پەرەپێدان دەکەین.

"نێچیرڤان بارزانی وتیشی عێراق دەتوانێت پردێک بێت بۆ دیالۆگ نەک گۆڕەپانێک بۆ ململانێکان، سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشی وایە، عێراق دەرفەتێکی باشی لەپێشە تاوەکوو ببێتە ناوەندێکی "گرنگیی بازرگانی" و ئاماژەی بەوەشکرد "فرەچەشنی کۆمەڵگەی عێراق سەرچاوەیەکی بەهێزی عێراقە."

نێچیرڤان بارزانی وتیشی: "سەرەڕای ئاڵنگارییەکان بە هەوڵی هەمووان، عێراق دەتوانێت بەرەو پێشەوە بچێت."

نێچیرڤان بارزانی: پڕۆژەی پەرەپێدان هەنگاوێکی مێژووییە بۆ بنیادنانی عێراقێکی سەقامگیر

شایانی باسە ئەمڕۆ چالاکییەکانی حەوتەمین کۆنفرانسی (گفتوگۆی نێودەوڵەتیی بەغدا) دەستیپێکرد، ناونیشانی کۆنفرانسەکە (پەیوەندی بۆ گەشەپێدان و سەقامگیریی هەرێمی)ـیە و ماوەی دوو رۆژ بەردەوام دەبێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە