شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2025-02-17 17:24 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

بارزانی و تەخت ڕەوانچی جەخت لە برەودان بە پەیوەندییەکان دەکەنەوە

پوختەی هەواڵ
مەسعوود بارزانی لەگەڵ جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران کۆ بووەوە و باسیان لە پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و ئێران کرد.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ڕۆژی دووشەممە ۱۷-۰۲-۲۰۲۵ لە سەلاحەدین مەسعوود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان پێشوازیی لە مەجید تەخت ڕەوانچی، جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ کاروباری سیاسی و شاندێکی یاوەری کرد.

لەبارەی دیدارەکەوە بارەگای بارزانی رایگەیاند، لەو دیدارەدا باس لە پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و ئێران کرا، جەخت لە برەودان و بەردەوامیی ئەو پەیوەندییانە کرا لەسەر بنەمای هاوبەش لە هەموو بوارەکاندا.

بارودۆخی سیاسیی عێراق و گۆڕانکاری و ئاڵنگارییەکانی ناوچەکە بەگشتی تەوەرێکی دیکەی ئەو دیدارە بوون.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە