شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2025-02-08 13:37 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

پرسی فەلەستین بابەتی سەرەکیی ئێمەیە/ بە دڵنیاییەوە فەلەستین سەردەکەوێت

پوختەی هەواڵ
ئایەتۆڵڵا خامنەیی ڕایگەیاند هەڕەشەکانی ئەمریکا کاریگەرییان لەسەر گەلی ئێران نییە، جەختیشی کردەوە لەوەی حەماس شکستی بە ئیسرائیل و ئەمریکا هێنا.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئایەتۆڵڵا عەلی خامنەیی ڕێبەری باڵای کۆماری ئیسلامیی ئێران لە کۆبوونەوەیەک لەگەل سەرۆک و ئەندامانی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی حەماس ڕایگەیاند: خەڵکی غەزە بەسەر ئەمریکا و ئیسرائیلدا سەرکەوت.

ڕێبەری باڵای ئێران جەختی کردەوە لەوەی حەماس شکستی بە ئەمریکا و ئیسرائیل هێنا و نەیانهێشت تەلئەبیب و واشنتۆن بگەن بە هیچ کام لە ئامانجەکانیان.

ڕێبەری باڵای کۆماری ئیسلامی ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد: ئەمڕۆ ئەرکی هەموو جیهانی ئیسلام و لایەنگرانی مقاوەمەیە یارمەتی خەڵکی غەززە بدەن بۆ کەمکردنەوەی ئازارەکانیان.

ئایەتۆڵڵا خامنەیی جەختیشی کردەوە لەوەی هەڕەشەکانی ئەم دواییەی ئەمریکا بەرامبەر بە کۆماری ئیسلامی و خەڵکی ئێران هیچ کاریگەرییێکی لەسەر نەتەوە و بەرپرسان و هەروەها چالاکوانان و لاوانی وڵات نییە و دووپاتیشیکردەوە: پرسی فەلەستین بۆ ئێران پرسێکی سەرەکییە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە