سەندیکای پارێزەرانی کوردستان پشتیوانی خۆی بۆ مامۆستایانی مانگرتوو ڕاگەیاند
پوختەی هەواڵ
لقی سلێمانی سەندیکای پارێزەرانی کوردستان پشتیوانی خۆی بۆ داواکارییەکانی مامۆستایانی مانگرتوو ڕادەگەیەنێت و ڕێپێوانێک لەو پێناوەدا ئەنجام دەدەن.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لقی سلێمانی سەندیکای پارێزەرانی کوردستان لە نووسراوێکی فەرمیدا داوا لە سەرجەم ئەندامانی دەکات لەپێناو پاڵپشتی کردنی داواکارییەکانی مامۆستایانی مانگرتوو، ڕۆژی چوارشەممە رێپێوانێک ئەنجام بدەن.
لە نووسراوەکەدا ئەوەش هاتووە، ئەندامانی سەندیکاکە کاتژمێر 2:00ی نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە لەبەردەم پڕۆژەی نیشتەجێبوونی شاری گۆیژە کۆ دەبنەوەو بە ڕێپێوان بەرەو خێوەتی مانگرتووان دەڕۆن.
ئەمەش لەکاتێکدایە، بەهۆی دواکەوتنی مووچەوە، زیاتر لە هەفتەیێکە ژمارەیێک مامۆستای ناڕازی مانیان لە خواردن و خواردنەوە گرتووە و بەهۆیەوە بەشێکیان تەندروستیان تێکچووە.
#کوردپرێس
#کورد
#کوردستان
#مووچە
#سلێمانی
#خۆپیشاندان
#مامۆستایانی ناڕازی
#مانگرتن
#مانگرتنی مامۆستایانی ناڕازی
#سەندیکای پارێزەرانی کوردستان
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران