شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2025-02-03 11:22 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

ترەمپ دەبێت کۆتایی بە پشتگیری کردنی YPG بێنێت

پوختەی هەواڵ
هاکان فیدان  وەزیری دەرەوەی تورکیا دەڵێت پێویستە دۆناڵد ترەمپ کۆتایی بە پشتیوانی کردنی واشنتۆن بۆ یەکینەکانی پاراستنی گەلی کورد (یەپەگە) لە سووریا بهێنێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، هاكان فیدان لە کۆبوونەوەیێکدا لە ده‌وحە لەگەڵ شێخ محەمەد بن عەبدولڕەحمان ئال سانی سەرۆک وەزیران‌ و وەزیری دەرەوەی قەتەر وتی: "هیوادارین ترەمپ بڕیارێک بدات کە کۆتایی بەم هەڵە بەردەوامەی ناوچەکە بهێنێت، تورکیا بۆۆنی تیرۆریستانی یەپەگە لە سەر سنوورەکانی خۆی قبووڵ ناکات.

وەزیری دەرەوەی تورکیا دەشڵێت: "یەکینەکانی پاراستنی گەل توانای بەرەنگاربوونەوەی ڕێکخراوی تیرۆریستی داعشیان نییە، بەڵکوو ڕۆڵیان سنووردارە بە هێشتنەوەی دیلەکانی ئەو ڕێکخراوە لە زیندانەکاندا".

ناوبراو ئاماژەی بەوەش کرد، تورکیا، عێراق، سووریا و ئوردن گفتوگۆی سەرەتاییان لەسەر ڕووبەڕووبوونەوەی داعش ئەنجام داوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە