شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
ڤیدیۆ
خبر نووسەر: کوردپرێس 2025-02-03 08:39 کاتی خوێندنەوە: 2 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

کورتەی هەواڵەکانی۱۴ی ڕێبه‌ندانی ۱۴۰۳ی هەتاوی

پوختەی هەواڵ
کورتەی گرینگترین هەواڵەکانی ۱۴ی ڕێبه‌ندانی ۱۴۰۳ی هەتاوی لە ستۆدیۆی کوردپرێس پێشکەشتان دەکرێت.
پەڕەی ڤیدیۆ لێدەری ڕاستەوخۆ

هەموو پێکهاتەکانی سووریا دەبێت لە بڕیارە سیاسییەکاندا دەنگیان هەبێت

دەستەی سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی سووریای دیموکراتیک رایگەیاند،  هەر گۆڕانکارییێک لە سووریا دەبێت بە پێی ناوەڕۆکی بڕیاری ٢٢٥٤ی نەتەوەیەکگرتووەکان بێت، لەبەر ئەوەی ئەگەر ئەم بڕیارە لەبەر چاو نەگیرێت ئەنجامێکی نەرێنی دەبێت، یۆیە هەر گۆڕانکارییەکی سیاسی دەبێت نێونەرایەتی ڕاستەقینەی هەموو پێکهاتەکانی سووریا مسۆگەر بکات کە سیستەمێکی بەڕێوەبردن دابمەزرێت فرەڕەنگی نیشان بدات و یەکسانی پێکهاتەکان مسۆگەر بکات.

مامۆستایان له ‌هه‌ولێر وادەیێکیان بۆ خۆپیشاندان ڕاگه‌یه‌ند

ئەنجومەنی مامۆستایانی پێشەنگ پشتیوانی بۆ مامۆستایان ‌و فەرمانبەرانی مانگرتووی سلێمانی ڕاگه‌یاند و نەوزاد عومەر ئەندامی ئەنجومەنی مامۆستایانی پێشەنگ له ‌کۆنگره‌یه‌کی ڕۆژنامه‌وانیدا له ‌هه‌ولێر ئاشکرای کرد: "وه‌کوو مامۆستایانی کۆمه‌ڵ به‌شداریی ئه‌و گردبوونه‌وه‌یه‌ ده‌که‌ین و ئه‌گه‌ر حکوومه‌ت گوێ له ‌داواکاریه‌کانمان نه‌گرێت، ئێمه‌ش له‌به‌رده‌م نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان خێمه‌ هه‌ڵده‌ده‌ین‌ و مانگرتن ڕاده‌گه‌یێنین".

ترەمپ: باسی کشانەوەی هێزم لە سووریا نەکردووە

دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ویلایەتەیەکگرتووەکانی ئەمریکا لە وەڵامی چەند ڕۆژنامەڤانێکدا لە کۆشکی سپی، کە گوایا ناوبراو باسی کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکای لە کوردستانی سووریا کردووە، ڕایگەیاند: "نازانم سەرچاوەی ئەم هەواڵە کێیە". سەرۆکی ئەمریکا هاوکات ئاماژەی بەوەدا کە ئیدارەکەی لە داهاتوودا بڕیار لەسەر پرسی مانەوە یان نەمانەوەی هێزەکانیان لە سووریا دەدات.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە