خۆپیشاندانی مامۆستایانی گەرمیان بۆ پشتگیریی مامۆستایانی مانگرتوو لە سلێمانی
پوختەی هەواڵ
خۆپیشاندانی مامۆستایان و فەرمانبەرانی بۆ پشگیریکردن لە مانگرتووانی سلێمانی و داکۆکی کردن لە مافەکانیان دەستیپێکرد.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەمڕۆ دووشەممە ٣ـی شوباتـی ٢٠٢٥، بۆ پشتگیری لە مامۆستایانی مانگرتوو، مامۆستایان و فەرمانبەرانی گەرمیان و کەلار و هەڵەبجە دەستیان بە خۆپیشاندان کرد.
هەروەها مامۆستایان و فەرمانبەرانی گەرمیان دەستیان بۆ داکۆکی کردن لە مافەکانیان بەپێ لە گەرمیانەوە بەڕێکەوتن بۆ سلێمانی تا دەنگی ناڕازییان بخەنە پاڵ مانگرتووانی سلێمانی و تیمی فریاگوزاری لەگەڵ خۆپیشاندەران بەڕێکەوتن بۆ هەر حاڵەتێکی نەخوازراو و لە نزیکەوە ئاگاداربوون لە تەندروستی خۆپیشاندەران.
ماوەی ٧ رۆژە مامۆستایانی ناڕازی لە سلێمانی مانیان لە خواردن گرتووە و خێمەیان لەبەردەم بارەگای نەتەوەیەکگرتووەکان هەڵداوە و دەڵێن تا داواکارییەکانمان (دابەش کردنی مووچەکانیان لە کاتی خۆیدا و تەوتین و پلەبەرز کردنەوە) جێبەجێ نەکرێت لە مانگرتن بەردەوام دەبین.
#کوردپرێس
#کورد
#کوردستان
#هەولێر
#بوودجە
#مووچە
#سلێمانی
#هەڵەبجە
#کەلار
#گەرمیان
#مامۆستایانی ناڕازی
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران