شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2025-02-02 05:40 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

هەموو پێکهاتەکانی سووریا دەبێت لە بڕیارە سیاسییەکاندا دەنگیان هەبێت

پوختەی هەواڵ
دەستەی سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی سووریای دیموکراتیک رایگەیاند، هەر گۆڕانکارییەکی سیاسی دەبێت نێونەرایەتی ڕاستەقینەی هەموو پێکهاتەکان مسۆگەر بکات.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، دەستەی سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی سووریای دیموکراتیک - مەسەدە كۆ بوویەوە و رایگەیاند،  هەر گۆڕانکارییێک دەبێت بە پێی ناوەڕۆکی بڕیاری ٢٢٥٤ی نەتەوەیەکگرتووەکان بێت، لەبەر ئەوەی ئەگەر ئەم بڕیارە لەبەر چاو نەگیرێت ئەنجامێکی نەرێنی دەبێت.

لە کۆبوونەوەکەدا جەخت لەسەر ئەوەکرایەوە کە هەر گۆڕانکارییەکی سیاسی دەبێت نێونەرایەتی ڕاستەقینەی هەموو پێکهاتەکان مسۆگەر بکات کە سیستەمێکی بەڕێوەبردن دابمەزرێت فرەڕەنگی سووریا نیشان بدات و یەکسانی پێکهاتەکان مسۆگەر بکات.

هەروەها لە کۆبوونەوەکەدا ئاماژە بەوە درا، کە گەڕانەوەی کۆچبەران و پەنابەران دەبێت سەلامەت و پارێزراو بێت، هەروەها دەبێت ئاوەدانکردنەوە بەشێوەیەکی دادپەروەرانە ئەنجام بدرێت کە لە هەرێمێکدا یان ناوچەیەکدا سنووردار نەبێت، بۆ ئەوەی هەموو سوورییەکان هەست بە هاوبەشی بکەن لە بنیاتنانی داهاتووی وڵاتەکەیان.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە