شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2025-01-22 05:47 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

مەسعوود بارزانی جەخت لە یەکڕیزی لایەنە کوردییەکانی سووریا دەکاتەوە

پوختەی هەواڵ
مەسعوود بارزانی لە دیداری لەگەڵ دەستەی سەرۆکایەتیی ENKS، وێڕای تاویوێی بارودۆخی سیاسی و ئەمنیی سووریا، جەختی لە یەکڕیزی و هەماهەنگی و کاری هاوبەشی لایەنە کوردییەکانی سووریا کردەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بارەگای بارزانی بڵاوی کردەوە، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان، مەسعوود بارزانی لەگەڵ دەستەی سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی نیشتیمانیی کورد لە سووریا  کۆ بووەتەوە و بارودۆخی سیاسی و ئەمنیی سووریا و دەرئەنجامەکانی  گفتوگۆ و لەیەکنزیک بوونەوەی لایەنە کوردییەکانی سووریا تاوتوێ کراوە.

لە دیدارەکەدا هەر لە بارەی یەکنزیک بوونەوەی لایەنە کوردییەکانی سووریا، باسی سەردانەکەی مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) بۆ لای سەرۆک بارزانی تاوتوێ کرا.

هەر لەم دیدارەدا سەرۆکی پارتی جەختی لە یەکڕیزی و هەماهەنگی و کاری هاوبەشی لایەنە کوردییەکانی سووریا کردووەتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە