شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2025-01-21 12:51 کاتی خوێندنەوە: 2 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

عێراق پابه‌نده‌ به‌ په‌یوه‌ندییه‌ ستراتیژییه‌کان له‌گه‌ڵ ئەمریکا

پوختەی هەواڵ
محه‌مه‌د شیاع سوودانی سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق نامه‌یێکی پیرۆزبایی بۆ سه‌رۆکی ئه‌مریکا نارد به‌بۆنه‌ی ده‌ستبه‌کاربوونی وه‌ک سه‌رۆکی ویلایه‌ته‌ یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق له ‌نامه‌یێکی پیرۆزباییدا بۆ دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆکی نوێی ئه‌مریکا ڕایده‌گه‌یه‌نێت، حکوومەتی عێراق پابه‌نده‌ به‌ په‌یوه‌ندییه‌ ستراتیژییه‌کان له‌گه‌ڵ ئه‌مریکا و هه‌وڵی چالاک کردن و فراوان کردنی مه‌ودای جێبه‌جێ کردنی سه‌رجه‌م یاداشتنامه‌کانی لێکتێگه‌یشتن و هه‌ماهه‌نگی ئه‌منی و ئابووری دوولایه‌نه‌ ده‌دا، له‌ ژێر چه‌تری ڕێزگرتن له‌ سه‌روه‌ری و ده‌ستوه‌رنه‌دان له‌ کاروباری ناوخۆ و پشتگیری کردن له‌ ئاڵوگۆڕی دوولایه‌نه‌ له ‌بواره‌کانی ڕۆشنبیری و ته‌کنه‌لۆژیا و وه‌به‌رهێنان و گه‌شه‌پێدانی به‌رده‌وام.

له‌ نامه‌که‌دا، محه‌مه‌د شیاع سوودانی ئاماژه‌ی به‌ خواستی عێراق کرد بۆ پته‌و کردنی په‌یوه‌ندییه‌کانی هاوکاری و هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ ویلایه‌ته‌ یه‌کگرتوه‌کان، له‌ چوارچێوه‌ی ڕێککه‌وتنی ستراتیژی و به‌رژه‌وه‌ندییه‌ هاوبه‌شه‌کانی هه‌ردوو وڵات و جه‌ختی کرده‌وه‌ له‌سه‌ر گرنگی کارکردن بۆ پاڵپشتی کردنی بنه‌ماکانی سه‌قامگیری و ئاسایش و گه‌شه‌پێدان له‌سه‌ر ئاستی ناوچه‌یی و نێوده‌وڵه‌تی.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە