شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2025-01-16 08:11 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

یەکەم خەڵاتی ئەدەبیی کاڵ لە شاری سنە بەڕێوە چوو

پوختەی هەواڵ
بە بەشداریی ژمارەیێک زۆر لە نووسەران و چالاکوانانی زمان و ئەدەبی کوردی لە پارێزگاکانی ئیلام، کرماشان، کوردستان و ئازەربایجانی ڕۆژاوا و چەند شارێکی هەرێمی کوردستان لە شاری سنە یەکەم خەڵاتی دەبیی کاڵ بەڕێوە چوو.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، یەکەم خەڵاتی ئەدەبیی کاڵ، بە مەبەستی دروست کردنی وزە و دەرفەتی چاپ و بڵاوکردنەوەی ئەدەبیاتی کوردی، دۆزینەوەی بەهرە تازەکان و ستایش و ئەمەگ نواندن بۆ توانا بەردەوامەکان، ڕۆژی ۲۶ی بەفرانباری ۱۴۰۳ی هەتاوی لە هۆڵی سینەما بەهمەنی شاری سنە بەڕێوەچوو.

بەوتەی بەیان عەزیزی بەڕێوەبەری خەڵاتی ئەدەبیی کاڵ ئەم خەڵاتە ساڵانە بەڕێوە دەچێت و دوو بەشی کتێبی چاپکراو و بەرهەمی چاپ نەکراو لەخۆ دەگرێت.

لە یەکەم خەڵاتی ئەدەبیی کاڵدا ۳۱۱ بەرهەمی ئەدەبی لە ۳ ژانری شیعر، ڕۆمان و کۆمەڵە چیرۆک گەیشتە دەستی بەڕێوەبەرانی خەڵاتەکە کە لەم ژمارەیەش ۱۷۴ بەرهەم توانییان بچنە بەشی هەڵسەنگاندن.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە