دانووستانی ئەمریکا و سووریا لەسەر نەوت و کورد و سنوورەکانی سووریا
پوختەی هەواڵ
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند وڵاتەکەی بەردەوامە لە دانووستان لەگەڵ تورکیا لەسەر پرسە گرینگەکان لەوانە سنوورەکانی سووریا و نەوت پرسی کورد.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەڤانی لە پاریس رایگەیاند، "ئەمریکا بەردەوام دەبێت لە پشتیوانی کردنی هێزەکانی سووریای دیموکرات بۆ جێبەجێ کردنی ئەرکەکەی [چاودێری کردنی گیراوانی داعش لە کوردستانی سووریا]".
بلینکن گوتیشی: "۱۰ هەزار گیراوی داعش لەژێر چاودێریی دۆستە کوردەکانمان دان. ئیدارەی داهاتووی ترەمپیش بەرژەوەندیی لەوەدایە، داعش سەرهەڵنەداتەوە".
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ڕاشیگەیاند: تورکیا "نیگەرانیی رەوای لە پەکەکە و تیرۆر هەیە. لە بەرژەوەندیی هیچ لایەکدا نییە تەنگژە لە سووریا هەبێت، ئێمەش هەموو هەوڵێک دەدەین ئەوە روونەدات".
لێدوانی بلینکن لە کاتێکدایە، هێزەکانی سووریای دیموکرات و سوپای نیشتمانیی سووریا لە نزیک بەنداوی تشرین لە پێکدادانی بەردەوام دان.
#تورکیا
#ڕۆژاوا
#کوردپرێس
#کورد
#کوردستان
#پەکەکە
#کوردستانی سووریا
#داعش
#هەسەدە
#ئەنتۆنی بلینکن
#رۆژاوا
#وەزیری دەرەوەی ئەمریکا
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران