شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2025-01-08 09:54 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

سەرۆک وەزیرانی عێراق بەسەردانێکی فەرمی گەیشتە تاران

پوختەی هەواڵ
محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە تاران و لەلایەن مەسعوود پزیشکیان سەرۆک کۆماری ئێرانەوە پێشوازیی لێکرا.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق بڵاوی کردەوە سوودانی لە سەردانەکەیدا پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان هەردوو وڵات و چۆنێتیی بەهێزکردنیان تاوتوێ دەکات.

 نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق دەڵێت، پێشهاتەکانی ناوچەکە گفتوگۆیان لەبارەوە دەکرێت.

ڕۆژی ۳۱ی کانوونی یەکەمی ۲۰۲۴ ئیسماعیل بەقائی، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاند، سەردانەکەی سەرۆکوەزیرانی عێراق "لە چوارچێوەی راوێژە بەردەوامەکانی نێوان ئێران و عێراقە بۆ فراوانکردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان و گفتوگۆ سەبارەت بە پێشهاتەکانی ناوچەکە."

عێراق و ئێران پەیوەندییەکی بەهێزی سیاسی، ئابووری و بازرگانییان لەنێواندایە و ساڵانە بەرپرسانی باڵای هەردوو وڵات چەندین جار لەگەڵ یەکدی کۆدەبنەوە.

مەسعود پزیشکیان، سەرۆککۆماری ئێران لە ۱۱ی ئەیلوولی ۲۰۲۴ سەردانی عێراق و هەرێمی کوردستانی کرد و سێ رۆژ مایەوە، پزیشکیان لەو سێ رۆژەدا سەردانی بەغدا، هەولێر، سلێمانی، نەجەف، کەربەلا و بەسرەی کرد.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە