شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2025-01-07 17:33 کاتی خوێندنەوە: 2 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەی مەسروور بارزانی و ئەردۆغان بڵاو کرایەوە

پوختەی هەواڵ
حکوومەتی هەرێمی کوردستان و سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا لە دوو ڕاگەیێندراوی جیاجیادا ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەی سەرۆک کۆماری تورکیا و سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستانیان بڵاو کردەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەمڕۆ سێشەممە، ۰۷-۰۱-۲۰۲۵، مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی سەردانە فەرمیەکەیدا بۆ تورکیا، لە کۆشکی کۆماری لە ئەنقەرە، لەگەڵ ڕەجەب تەییب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا کۆ بووەوە.
حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە کردووە، لە کۆبوونەوەکەدا، بەهێزکردنی پەیوەندیی دوولایەنە و دوایین پەرەسەندن و پێشهاتەکانی عێراق و گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە و سووریا تاوتوێ کرا.
لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەدا "جەخت لە گرنگیی چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵ لەسەر بنەمای دەستوور و نەهێشتنی ئاستەنگەکانی بەردەم هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان کرا".
لەبارەی دۆخی سووریاش، وەکوو ئەوەی لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە "هەردوولا هاوڕابوون لەسەر پێویستی پاراستنی ئارامیی و ئاسایش و مافی گشت پێکهاتەکانی ئەو وڵاتە".
لە لایەکی دیکەوە سەرۆکایەتیی کۆماری تورکیا لە ڕاگەیەندراوێکدا باسی لەوە کردووە، لە کۆبوونەوەی مەسرور بارزانی و ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، پەیوەندییە دووقۆڵییەکان و پێشهاتەکانی ناوچەکە تاوتوێ کراون.
سەرۆکایەتیی کۆماری تورکیا ئەوەشی خستووەتە ڕوو "لە کۆبوونەوەکەدا جەخت لە سەقامگیری و ئاسایشی عێراق کرایەوە و هەردوولا هەوڵ دەدەن پێشهاتەکانی سووریا نەبێتە هۆی ناسەقامگیرییەکی دیکە لە ناوچەکەدا.
لای خۆیەوە مەسروور بارزانی لەبارەی دیدارەکەی لەگەڵ سەرۆکی تورکیا پەیامێکی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئیکس بڵاو کردەوە و نووسی: "لەگەڵ به‌ڕێز، ڕەجەب تەییب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا لە ئەنقەرە، بەهێزکردنی پەیوەندیی دوولایەنە و دوایین پێشهاتەکانی عێراق و ناوچەکە و سووریامان تاوتوێ کرد".

سه‌رۆک وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان ده‌شڵێت: "هەروەها جەختمان لە گرنگیی چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ لەسەر بنەمای دەستوور و نەهێشتنی ئاستەنگەکانی بەردەم هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان کرد".

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە