شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2025-01-04 09:33 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

دۆستێکی کورد دەبێتە ئەندامی ئیدارەی ترمپ

پوختەی هەواڵ
سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا مۆرگن ئۆرتگس-ی وەکوو جێگری نێردەی تایبەتی سەرۆکایەتیی ئەمریکا بۆ ئاشتیی ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست دەستنیشان کرد کە بەرگری لە کوردەکانی سووریا دەکات.

 دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا رایگەیاند، مۆرگن ئۆرتگس وەکوو جێگری نێردەی تایبەتی سەرۆکایەتیی ئەمریکا بۆ ئاشتیی ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست دەستنیشان کراوە.

ئۆرتگس لە تیمی ستیڤ ویتکۆف، نێردەی تایبەت بۆ رۆژهەڵاتی نێوەڕاست دەستبەکار دەبێت.

دوای دەستنیشان کردنی لە پۆستەکەی، ئۆرتگس لە ئێکس رایگەیاند: "شکۆمەندم سەرۆک ترەمپ بۆ ئەم پۆستە دەستنیشانی کردم. دەرفەتی دووبارە نوێنەرایەتی کردنی وڵاتەکەم ئەرکێکی دیپلۆماسیی گرنگە و خەونێکە هاتووەتە دی. گرنگترین شت ئەوەیە لە ماوەی [سەرۆکایەتیی] ترەمپدا ئاشتی و سەقامگیری بۆ ناوچەیەکی پڕ کێشە دەهێنینەوە."

ئۆرتگس باسی پرسی کوردی لە کوردستانی سووریا کردووە و دەڵێت: "پێویستە سەرکردەکانمان لەوە دڵنیا ببنەوە کوردەکان پارێزراون و تیرۆریستەکان ناتوانن ئەم پشێوییەی ئێستا بۆ شکاندنی گرتووخانەکان بقۆزنەوە."

ئۆرتگس لە خولی یەکەمی سەرۆکایەتیی ترەمپدا گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوە بوو، پێش ئەوەش لە وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا کاری کردووە.

ئۆرتگسی ۴۲ ساڵ پێش هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ۲۰۱۶ کە دواتر ترەمپ بردییەوە، ڕەخنەی لە دۆناڵد ترەمپ گرت و گوتی: "سیاسەتێکی دەرەوەی داخراوی هەیە" و ڕەخنەی لە هەڵسوکەوتی کەسیی ترەمپیش گرت.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە