لە پێکدادانەکانی دوێنێی مەنبجدا ۷۲ میلیشیای سەر بە تورکیا کوژران
پوختەی هەواڵ
لە میانی بەرەنگاربوونەوەی هێرشی میلیشیاکاندا بۆ سەر ناوچەکانی باشوور و ڕۆژهەڵاتی مەنبج و دەوروبەری بەنداوی تشرین، لەلایەن شەڕڤانانەوە، ۷۲ چەکداری میلیشیاکان کوژران.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی سووریای دیموکرات (SDF) پاشنیوەڕۆی ڕۆژی هەینی، لە راگەیەندراوێکدا بڵاوی کردەوە لەو ۷۲ چەکدارەی میلیشیاکان کە کوژراون، تەرمی ۱۶ چەکداریان کەوتۆتە بەر دەست شەڕڤانان.
ئاماژەی بەوەش داوە، لە سەرلەبەیانی ڕۆژی پێنجشەممە، سەدان چەکداری رێکخراوی "حراس الدین" کە بەڕەچەڵەک ئۆزبەکستانی، تورکمانستانی و چیچانین، دەستیان بە هێرشێکی فراوان کرد بۆ سەر گوندەکانی باشوور و ڕۆژهەڵاتی مەنبج و دەوروبەری بەنداوی تشرین.
ئەوەشی خستەڕوو، هیرشەکە بە پشتیوانی پێنج فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و تانک و زرێپۆشی تورکیا کراوە.
هێمای بۆ ئەوەش کردوە کە لەمیانی بەرەنگاربوونەوەی ئەو هێرشانەدا ۱۱ شەڕڤانمان شەهید بوون.
#کوردپرێس
#کورد
#کوردستان
#هەسەدە
#مەنبج
#میلیشیاکانی سەربە تورکیا
#ئەنجومەنی سەربازیی مەنبج
#بەنداوی تشرین
#بەنداوی تشرینی کۆبانێ
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران