شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2025-01-01 11:08 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

یەکەمین فێستیواڵی سەراسەریی چیرۆکی کوردی لە مەهاباد بەڕێوەدەچێت

پوختەی هەواڵ
بنکەی فەرهەنگی هونەریی موکریانی مەهاباد بە هاوکاریی زانکۆی کوردستان فێستیواڵی سەراسەریی چیرۆکی کوردی بەڕێوە دەبات.

بەڕێوەبەری فێستیواڵی سەراسەریی «چیرۆکی کوردی» لە گفتوگۆ لەگەڵ کوردپرێسدا ڕایگەیاند:  بنکەی فەرهەنگی هونەریی موکریانی مەهاباد بە هاوکاریی زانکۆی کوردستان یەکەمین فێستیواڵی سەراسەریی چیرۆکی کوردی لە مەهاباد بەڕێوە دەبات.

سالار پوورمەند ڕاشیگەیاند ئامانج لە بەڕێوەبردنی ئەم فێستیواڵە ناساندنی چیرۆکی کوردی و چیرۆک نووسانی کوردە.

ناوبراو وتیشی مەرجەکانی بەشداری لە فێستیواڵی سەراسەریی چیرۆکی کوردی بەمشێوەیە:

۱- قەبارەی هەر چیرۆکێک لە ۲۰۰۰ تا ۴۰۰۰ وشە پێک هاتبێت.

۲- چیرۆکەکان بە یەکێک لە زارەکانی زمانی کوردی بێت.

۳- بە فایلی pdf  و لە کۆمەڵە فۆنتی bahij کەڵک وەربگرن.

۴- نووسینی نێوی گەورە و بچووک، شوێنی نیشتەجێ‌بوون، ژمارەی پەیوەندی و ژمارە میللی نووسەر پێویستن.

۵- لە هەر نووسەرێک تەنیا یەک چیرۆک وەردەگیرێت.

۶- چیرۆکەکان پێشتر لە هیچ گۆڤار و کتێبێک‌دا چاپ و بڵاو نەکرابنەوە.

۷- لە دەرەوەی ئەو مەرجانەی سەرەوە چیرۆک وەرناگیرێت.

سالار پوورمەند ڕاشیگەیاند دوایین دەرفەت بۆ ناردنی چیرۆکەکان ۲۰ی ڕێبەندانی ۱۴۰۳ی هەتاوی دەبێت و بەشداربووان چیرۆکەکان بە نیشانی ئەو ئیمەیلە یا ئەو ئایدی تێلێگرامە بنێرن. ئیمەیل  chirokikurdifestival@gmail.co ئایدی تێلێگرام  slain۶۴@

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە