مانگی نیسانی ۲۰۲۵ کۆمەڵى دادگەرى کۆنگرە دەبەستێت
پوختەی هەواڵ
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لە ڕاگەیەندراوى ئەنجوومەنى سەرکردایەتی کۆمەڵى دادگەریى کوردستاندا ئاماژە بەوە کراوە، به سه‌رپه‌رشتی عه‌لی باپیر، سەرۆکی کۆمەڵی دادگەری، سه‌رکردایه‌تیی حیزبەکە کۆ بووەوە و بڕیاردرا به ئه‌نجامدانی کۆنگره له مانگی چوارى ۲۰۲۵، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش لیژنه‌ی ئاماده‌کاریی کۆنگره راده‌سپێردرێت بۆ ئه‌نجامدانی کاره‌کانیان له کاتی دیاری کراودا.
ئەوەش خراوەتەڕوو، "ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێمی کوردستان مووچه‌یان به‌بارمته گرتووه و ده‌ستیان ناوه‌ته بینه‌قاقای خه‌ڵکی هه‌رێمی کوردستان، که تاوەکوو ئێستا له کۆتایی مانگی ۱۲دا مووچه‌ی مانگی ۱۱ دابه‌ش نه‌کراوه، کە داهاتی ناوخۆ له فرۆشتنی نه‌وت به تانکه‌ر و ئه‌و باج و خه‌راجه زۆره‌ی له هاونیشتمانییانى کوردستان وه‌رده‌گیرێت، که‌س نازانێت چی لێ ده‌کرێت، زۆر بێباک و خه‌مساردانه مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌که‌ن".
کۆمەڵی دادگەریی کوردستان، جووڵانەوەیەکی سیاسیی ئیسلامییە و لەلایەن عەلی باپیر و ژمارەیەک سەرکردەى دیکە لە ئایاری ۲۰۰۱ دامەزراوە و لە چوارەمین کۆنگرەی حیزبەکەدا، ئاڵا، ناوی حیزب و پۆستی ئەمیر، بە زۆرینەی دەنگی ئەندامانی کۆنگرە گۆڕدرا و ناوی حیزبەکەى لە کۆمەڵی ئیسلامیی کوردستانەوە کرد بە کۆمەڵی دادگەریی کوردستان و پۆستی ئەمیریشیان کردە سەرۆک، ۲۲ ئەندامی سەرکردایەتی هەیە و سیانیان ژنن.
بۆچوونی بەکارهێنەران