شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2024-12-28 09:01 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

داواکارییەکەی DEM پارتی بۆ دیداری ئۆجەلان پەسەند کرا

پوختەی هەواڵ
وەزارەتی دادی تورکیا داواکارییەکەی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی) بۆ دیدار لەگەڵ عەبدوڵڵا ئۆجەلان، رێبەری زیندانیکراوی پەکەکە پەسند کرد.

بەپێی هەواڵی کوردرێس، میدیای فەرمیی تورکیا بڵاویکردەوە، یڵماز تونچ، وەزیری دادی تورکیا ڕەزامەندی سەبارەت بە دیداری شاندی دەم پارتی و ئۆجەلان نیشانداوە و بە گوێرەی کەشوهەوا، ڕۆژی شەممە ۲۸ی ۱۲ی ۲۰۲۴ یان یەکشەممە ۲۹ی ۱۲ شاندەکە سەردانی ئیمرالی دەکات.

هەر لە ڕاگەیێندراوەکەی وەزارەتی دادی تورکیادا هاتووە، شاندەکە لە هەریەکە لە پەروین بوڵدان، پەرلەمانتاری دەم پارتی لە بازنەی وان و سری سورەیا ئۆندەر، پەرلەمانتاری دەم پارتی لە بازنەی ئیستەنبووڵ پێکدێت.

پێشهاتەکە لە کاتێکدایە، دەوڵەت باخچەلی، سەرۆکی مەهەپە ڕۆژی یەکی تشرینی یەکەمی ئەم ساڵ، تەوقەی لەگەڵ هاوسەرۆکانی دەم پارتی کرد و رۆژی ۲۲ـی تشرینی یەکەمیش هەنگاوێکی دیکەی نا و داوای لە عەبدوڵڵا ئۆجەلان، رێبەری زیندانیکراوی پەکەکە کرد "بێتە پەرلەمانی تورکیا و لە کۆبوونەوەی فراکسیۆنی دەم پارتی قسە بکات و بڵێت، تیرۆر بە تەواوی کۆتاییهاتووە و رێکخراوەکە (پەکەکە) هەڵوەشێندراوەتەوە".

باخچەلی ڕۆژی ۲۶-۱۱-۲۰۲۴یش لە کۆبوونەوەی هەفتانەی فراکسیۆنی پارتەکەی لە پەرلەمانی تورکیا گوتی: "چاوەڕێ دەکەین کۆبوونەوەی رووبەڕوو لە نێوان ئیمرالی و دەم پارتی بەبێ دواکەوتن بەڕێوەبچێت و بە بڕیارەوە بانگەوازەکەمان دووپات دەکەینەوە".

دوای ئەو پێشنیازەی باخچەلی، دەم پارتی هەمان ڕۆژ داواکاری بۆ دیدار لەگەڵ ئۆجەلان پێشکێشی وەزارەتی دادی تورکیا کرد.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە