شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
ڤیدیۆ
خبر نووسەر: کوردپرێس 2024-12-24 11:06 کاتی خوێندنەوە: 2 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

کورتەی هەواڵەکانی ۴ی به‌فرانباری ۱۴۰۳ی هەتاوی

پوختەی هەواڵ
کورتەی گرینگ ترین هەواڵەکانی ۴ی به‌فرانباری ۱۴۰۳ی هەتاویتان لە ستۆدیۆی کوردپرێس پێشکەش دەکرێت.
پەڕەی ڤیدیۆ لێدەری ڕاستەوخۆ

بەقایی: پێوەندیی ڕاستەخۆمان لەگەڵ دەسەڵاتدارانی ئێستای سووریا نییە

ئیسماعیل به‌قایی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران له‌ کۆنگره‌یه‌کی رۆژنانه‌وانیدا، ڕایگه‌یاند: هەڵوێستی ئێمە سەبارەت بە سووریا زۆر ڕوونە، پاراستنی سەروەریی و یەکپارچەیی خاکی ئەو وڵاتە گرنگه‌، بە مەرجێک خەڵکی سووریا بەبێ دەستێوەردانی دەرەکی وێرانکەر بڕیار لە داهاتووی خۆیان بدەن  ناوبراو وتیش: هاتنە ناوەوەمان بۆ سووریا بۆ ڕێگری کردن بوو لە پێشڕەوی داعش و تەشەنەکردنی تیرۆر بۆ وڵاتانی دیکە لە ناوچەکەدا، بەڵام هیچ پەیوەندییەکی ڕاستەوخۆمان بە ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێستای سووریا نییە.

دەستپێکی وەرزی نوێی پەیوەندیی ئێران و هەرێمی کوردستان لەسەر بنەمای فەرهەنگ و مێژووی هاوبەش

سەفین دزەیی، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە فەرامەرز ئەسەدی، کونسوڵی نوێی ئێران لە هەرێمی کوردستان کرد. لە کۆبوونەوەکەدا، دزەیی پیرۆزبایی دەستبەکاربوونى لە کونسوڵی گشتیی نوێی ئێران لە هەولێر کرد و هیوای سەرکەوتنى لە ئەرکەکانیدا بۆ خواست، هاوکات پاڵپشتیی فەرمانگەى پەیوەندییەکانى دەرەوە و دامەزراوەکانى حکوومەتى هەرێمى نیشاندا لە پێناو پتەوکردنی زیاتری پەیوەندییە دووقۆڵییەکان.

 هۆشیار زێباری: حەلبووسی هەوڵی جددی دەدات عێراق نوقمی قەیران بکا

هۆشیار زێباری، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی له‌ نووسینێکدا له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌ تۆڕی کۆمه‌ڵایه‌تی "X" نووسیویه‌تی: "له‌ ئێستادا هه‌وڵێکی سیاسی لە عێراق هەیە بۆ ئەوەی وڵات لە مەترسییەکانی ڕووخان و هەرەسهێنان ڕزگار بکات بەڵام بەشێک لە سیاسییە گەندەڵەکان لە سەرووی هەمووشیانەوە محەمەد حەلبووسی هەوڵی جددی دەدەن بۆ ئەوەی وڵات نوقمی قەیران بکەن.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە