شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2024-12-24 11:17 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

پشتگیریی ئاسمانیی تورکیا ڕێگری کرد لە کونترۆڵ کردنەوەی مەنبج لەلایەن SDFەوە

پوختەی هەواڵ
شەوی ڕابردوو تورکیا لە ڕێگەی درۆنەوە بەشدارییەکی کارای لەگەڵ گرووپەکانی نزیک لە خۆی کردوە لە کاتی هێرشی هەسەدە بۆ سەر گرووپەکان‌ و گرتنەوەی مەنبج.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، هێزەکانی سووریای دیموکرات بەتوانا و هێزێکی زۆری سەربازییەوە هێرشیان کردە سەر گرووپە چەکدارەکانی سەر بە تورکیا بەڵام لە هەندێک شوێن سوپای تورکیا ڕاستەوخۆ داخڵ بە شەڕەکە بووە و لەڕێگەی درۆنەکانیەوە ڕێگریی لە پێشڕەویی هەسەدە کردووە.

ئاژانسی شارپرێس بڵاوی کردەوە بەشێک لەسەرچاوەکان باس لەوە دەکەن، ئەگەر ئەو درۆنانە نەبوونایە و تورکیا دەستوەردانی ڕاستەوخۆی نەکردایە، تەواوی سنووری شارە کوردیەکان لە گرووپە چەکدارەکان پاک دەکرانه‌وه ‌و هەسەدە کۆنترۆڵی هەموو شاره‌ داگیركراوه‌كانى ده‌كرده‌وه‌ و تا ڕێگەی دیمەشقیش هیچ گروپێکی نزیک لە تورکیای تێدا نەدەما.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە